سلێمانی... مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو
به‌دروشمی لێم گه‌ڕێن با له منداڵی خۆمدا بژیم، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و نوێنه‌رانی حكومی‌و ڕێكخراوه‌یی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25ی 11ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌للا‌و خاتوو په‌روین، نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنان‌و نوێنه‌رانی ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان له سلێمانی‌و گروپی ژیان، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ژماره‌یه‌ك وته خوێنرانه‌وه‌و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش كران
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی:" ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تاندا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی كوردستانێكی خاڵی له توندوتیژی‌و پێشێلكاری ماف دژی ئافره‌تان، هه‌ربۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌و ئه‌خلاقیمانه‌وه له ڕێگه‌ی به‌ش‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كانمانه‌وه به‌شدارێكی كاراین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان‌و سنوردانان بۆ پێشێلكارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ڕاست‌و دروست به‌رانبه‌ر ماف‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا"
سه‌باره‌ت به دروشمی ئه‌مساڵی چالاكییه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی :" یه‌كێك له‌و توندوتیژییانه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ تیشكی بخه‌ینه سه‌ر، حاڵه‌ته‌كانی به‌شودانی كچانه له ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵیدا، به‌داخه‌وه تا ئێستاش به‌شودانی كچانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ كه ناكۆكه به یاسا به‌ركاره‌كان‌و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت له كوردستان بوونی هه‌یه‌و وه‌ك توندوتیژییه‌ك به‌رانبه‌ر به كچان ماوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به توندوتیژی دژی ئافره‌تان دێته ئه‌ژمار له هه‌مان كاتدا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه دیارده‌یه‌كی هه‌ڵه‌و پڕ كێشه‌یه‌و خێزانی پێكهاتوو له ژن‌و مێردی خوار 18 ساڵ زۆربه‌ی كات خێزانێكی پڕ كێشه‌یه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شودانی كچان له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا پێچه‌وانه‌ی مافی هه‌ڵبژرادن‌و ئیختیاره كه خوای گه‌وره به مرۆڤی به‌خشیوه‌و باوكان‌و خێزانه‌كان له منداڵه‌كانیانی زه‌وت ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌مجۆره‌ی خواره‌وه چالاكییه‌كانی خسته‌ڕوو:
1ـ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاری دژی زوو به‌شوودان كه 25 خوێندنگه‌ی ناوشاری سلێمانی‌و شاره‌كانی ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری ته‌واویش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی له 10 خوێندنگه‌ی گه‌رمیانیش هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه بچێت.
2ـ به‌ڕێوه‌بردنی (دیداری نا بۆ توندوتیژی) له ڕۆژی 29ی 11ی 2017 كه گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كار بۆ ئافره‌تان‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن‌و دوو ته‌وه‌ر له خۆده‌گرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆیه له‌سه‌ر دیارده‌ی به‌شودانی كچان له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه‌و ته‌وه‌ری دووه‌میش گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵی ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا.
3ـ هه‌روه‌ها ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی، له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوودا، توانیویه‌تی 233 ئافره‌ت داڵده بدات‌و له توندوتویژی‌و هه‌ڕه‌شه بیانپارێزێت، له‌و ژماره‌یه‌ش له ئێسته‌دا 202 یان ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و ته‌نها 31 حاڵه‌ت له ماڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه".
بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌و ڕێكخراوه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌نێو پاركی هه‌واری شار‌و له باخچه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و تیایدا به‌رنامه‌كانی بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نن .