• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
نه‌خێر بۆ به‌شوودانی‌ كچانی‌ خوار ته‌مه‌ن‌ 18 ساڵ

"نه‌خێر بۆ به‌شوودانی‌ كچانی‌ خوار ته‌مه‌ن‌ 18 ساڵ"

(ڕاگه‌یه‌نراوی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان)

توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان، له‌ ناشیرینترین‌و دزێوترین پێشێلكارییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ بنه‌ماكه‌ی‌ جیاوازی‌ ڕه‌گه‌زی‌‌و به‌ كه‌م سه‌یركردنی‌ ئافره‌ت‌و هه‌وڵدان بێت بۆ په‌راوێزخستنی‌‌و ڕێگه‌ نه‌دان به‌وه‌ی‌ هاوشانی‌ پیاوان ڕۆڵی‌ خۆی‌ بگێرَێت‌و به‌ ئه‌ركی‌ بونیاتنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ستێت له‌ ڕووی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ئابوری‌‌و سیاسی‌‌و ڕۆشنبیرییه‌وه‌.

ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی، له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تاندا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی‌ كوردستانێكی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژی‌‌و پێشێلكاری‌ ماف دژی‌ ئافره‌تان، هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌‌و ئه‌خلاقیمانه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ش‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمانه‌وه‌ به‌شدارێكی‌ كاراین له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان‌و سنوردانان بۆ پێشێلكارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هوشیاریی‌ ڕاست‌و دروست به‌رانبه‌ر ماف‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی‌ ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

یه‌كێك له‌و توندوتیژییانه‌ی‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ تیشكی‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر، حاڵه‌ته‌كانی‌ به‌شودانی‌ كچانه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ خوار هه‌ژده‌ ساڵیدا، به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش به‌شودانی‌ كچانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵ كه‌ ناكۆكه‌ به‌ یاسا به‌ركاره‌كان‌و بنه‌ماكانی‌ شه‌ریعه‌ت له‌ كوردستان بوونی‌ هه‌یه‌و وه‌ك توندوتیژییه‌ك به‌رانبه‌ر به‌ كچان ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ توندوتیژی دژی‌ ئافره‌تان دێته‌ ئه‌ژمار له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی‌ هه‌ڵه‌و پڕ كێشه‌یه‌و خێزانی‌ پێكهاتوو له‌ ژن‌و مێردی‌ خوار 18 ساڵ زۆربه‌ی‌ كات خێزانێكی‌ پڕ كێشه‌یه‌و ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وةو سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ ئه‌گه‌رێكی‌ به‌هێزه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شودانی‌ كچان له‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵیدا پێچه‌وانه‌ی‌ مافی‌ هه‌ڵبژرادن‌و ئیختیاره‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌ مرۆڤی‌ به‌خشیوه‌و باوكان‌و خێزانه‌كان له‌ منداڵه‌كانیانی‌ زه‌وت ده‌كه‌ن.

له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ خوازیاره‌ خێزانه‌كان وشیارانه‌تر به‌رپرسیارێتی‌ به‌رانبه‌ر منداڵه‌ كچه‌كانیان هه‌ڵبگرن‌و ڕێگه‌ به‌خۆیان نه‌ده‌ن منداڵان له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ هه‌ژده‌ ساڵییه‌وه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری‌و هۆكاری‌ جیاجیادا بخه‌نه‌ ژێرباری‌ ئه‌و ئه‌رك‌و دۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی‌ له‌ سه‌رو ته‌مه‌نی‌ خۆیانه‌وه‌یه‌، پێویسته‌ له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵییه‌وه‌ خێزانه‌كان‌و ته‌واوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌رقاڵی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و پێگه‌یاندن‌و تێگه‌یاندن‌و ئاماده‌كردنی‌ كچان‌و كوڕان بێت بۆ قۆناغه‌كانی‌ ئاینده‌ی‌ ژیان‌و هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ جۆراوجۆرانه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی‌ گه‌ل چاوه‌ڕوانیانه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌رنامه‌كانی‌ له‌م بۆنه‌ جیهانییه‌دا به‌مجۆره‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت:

1ـ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ هوشیاری‌ دژی‌ زوو به‌شوودان كه‌ 25 خوێندنگه‌ی‌ ناوشاری‌ سلێمانی‌‌و شاره‌كانی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌ ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوكاری‌ ته‌واویش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 10 خوێندنگه‌ی‌ گه‌رمیانیش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

2ـ به‌ڕێوه‌بردنی‌ (دیداری‌ نا بۆ توندوتیژی‌) له‌ ڕۆژی‌ 29ی‌ 11ی‌ 2017 كه‌ گفتوگۆیه‌كی‌ كراوه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ كار بۆ ئافره‌تان‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن‌و دوو ته‌وه‌ر له‌ خۆده‌گرێت، ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌م گفتوگۆیه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی‌ به‌شودانی‌ كچان له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵیه‌وه‌و ته‌وه‌ری‌ دووه‌میش گفتوگۆیه‌كی‌ كراوه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕۆڵی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژیدا.

3ـ هه‌روه‌ها ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌، له‌ ماوه‌ی‌ 11 مانگی‌ ڕابردوودا، توانیویه‌تی‌ 233 ئافره‌ت داڵده‌ بدات‌و له‌ توندوتویژی‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ بیانپارێزێت، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌ ئێسته‌دا 202 یان ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌‌و ته‌نها 31 حاڵه‌ت له‌ ماڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌

25ی‌ 11ی‌ 2017



24/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.