له‌باره‌ی مووچه‌و هاوكاری كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێریی خێزانه‌وه
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌و هاوكاری خاوه‌ن پێداویستی تیبه‌ت‌و چاودێیی خێزانه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه لیسته‌كانیان وه‌ك‌و خۆی‌و بێ ده‌ستكاری ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌كان كردووه .
له پۆستێكیدا له په‌یج‌و ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، له وه‌ڵامی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می 2016 ه‌وه پرسیار ده‌كه‌ن، عومه‌ر گوڵپی نووسیویه‌تی : " لیستی مووچه‌و هاوكاری بۆ مانگی1 وه‌ك خۆی و به‌بێ ده‌ستكاری و كه‌مكردنه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كانمان له پاریزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه ، هیوادارین له زووترین كاتدا بۆیان خه‌رج بكریت" ، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له ئیسته‌دا ئێمه ته‌نها ئه‌و زانیاریه‌مان لایه .
مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و چاودێریی خێزان بڕه‌كه‌ی 150 هه‌زار دیناره‌و وه‌ك ته‌واوی مووچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانی تر مانگه‌كانی 9و 10و 11و 12ی ساڵی ڕابردوویان پێنه‌دراوه‌و له ئێسته‌دا چاوه‌ڕێی مووچه‌و هاوكاری مانگی یه‌ك ده‌كه‌ن .
|