• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ تاوتوێی‌ پلانه‌كانی‌ 2018ی‌ ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 22ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز خاتوو نه‌جاح خةليل، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆژه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ گرێدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ڕه‌یچڵ نیوتن، به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپی‌ به‌ریتانی‌ كه‌ جێ‌ به‌جێكاری‌ هونه‌ری‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌و خاتوو ناسك قادر به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێكخراوی‌ یونیسێف كه‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌ ئاماده‌بوون، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ وه‌زاره‌ت‌و نوێنه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌كانی‌ هه‌ولێرو دهۆك و به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌.

بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوو ڕۆژ بخایه‌نێت‌و پلان‌و ئامانجه‌كان‌و میكانیزمی‌ كاری‌ خۆی‌ بۆ ساڵی‌ 2018 تاوتوێبكات.

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌ پاڵپشتی‌ ده‌كرێت‌و ڕێكخراوی‌ ستێپی‌ به‌ریتانی‌ له‌ ڕووی‌ هونه‌رییه‌وه‌ جێ‌ به‌جێده‌كات‌و ئامانجه‌كانی‌ دامه‌زراندنی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆزینه‌وه‌و ئاماده‌كردنی‌ خێزان بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان ده‌مێننه‌وه‌و خێزانه‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌، پڕۆژه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراق‌و وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ك قۆناغی‌ ئه‌زموونی‌ جێ‌ به‌جێده‌كرێت‌و له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا تونراوه‌ 5 منداڵ ببه‌خشرێیته‌ پێنج خێزان‌و هه‌شت خێزانیت ئاماده‌بكرێن بۆ وه‌گرتنی‌ منداڵ.


22/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.