• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خولی‌ ڕاهێنانی‌ كارمه‌ندانی‌ پڕۆژی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان به‌ڕێوه‌ ده‌بات

به‌شه‌كانی‌ پلان‌و به‌دواداچوون‌و پارێزگاری‌ خێزان له‌ چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان خولێك بۆ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ كارمه‌ندن له‌ بواری‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌یسدا ده‌كاته‌وه‌.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 22ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز م.ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌رمیان‌و به‌ڕێز م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و كاك هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌شه‌كانی‌ پلان‌و به‌دواداچوون‌و پارێ.گاری‌ خێزان خولێكی‌ ڕاهێنانیان بۆ 25 كارمه‌ندی‌ پڕۆژی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان بۆ كارمه‌ندو ستافه‌كانی‌ سلێمانی‌‌و گه‌رمیان‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌‌و قه‌ڵادزێ‌ له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك كرده‌وه‌.

له‌ ده‌ستپێكی‌ خوله‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گه‌رمیان وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد، له‌ وته‌مه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافه‌كان‌و تیمه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ یونیسێف كرد كه‌ به‌رده‌وام پاڵپشتی‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وتی‌ " بایه‌خی‌ پرۆژه‌كه‌ خۆی‌ له‌ بایه‌خی‌ ئه‌و كاره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ ئێوه‌ كاری‌ بۆ ده‌كه‌ن‌و پڕۆژه‌كه‌ ئامانجیه‌تی‌، ئه‌ویش پاراستنی‌ منداڵ‌و وشیاركردنه‌وه‌ی‌‌و پاڵشتی‌ مه‌عنه‌وی‌ دارایی‌‌و مه‌عنه‌وی‌‌و گه‌شه‌پێدان به‌ تواناكانی‌‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌‌و پێشكه‌شكردنی‌ ڕێنمایی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌‌و هاندانی‌ بۆ كاری‌ چاكه‌‌و بونیاتنانی‌ ئاینده‌ی‌، هه‌ربۆیه‌ چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌ین له‌ ئاینده‌دا پڕۆژه‌كه‌ باشترو زیاتر خزمه‌تی‌ منداڵ بكات‌و هاوشێوه‌ی‌ خوله‌كانی‌ پێشووی‌ ئه‌م خوله‌ش به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ كاره‌كانی‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت"، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هێندێك ڕێنمایی‌ ئاراسته‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ به‌شدار له‌ پڕۆژه‌كه‌ كردو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كاره‌ندانی‌ به‌شدار ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌ هه‌ل بزانن تا باشتر له‌ كاره‌كانیان شاره‌زابن‌و دواتر له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ نێو پڕۆژه‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و خێزانه‌كان ئاست‌و كوالێتی‌ كاریان به‌رزتر بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ منداڵ ئه‌مانه‌تێكی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆمانداو پێویسته‌ به‌وپه‌ڕی‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ین‌و به‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ له‌گه‌ڵی‌ بجوڵێینه‌وه‌، ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا هه‌میشه‌ پڕ‌وۆژه‌كه‌ زیاتر له‌‌و ئامانجانه‌ی‌ هه‌یبووه‌ هێنویه‌تییه‌ دی‌‌و توانایه‌كی‌ باشی‌ پیشانداوه‌.

ئه‌م ڕاهێنانه‌ تایبه‌ته‌ بڕیاره‌ سێ‌ ڕۆژ بخایه‌نێت‌و به‌شێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌و ئه‌ركی‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵه‌ له‌ ڕووی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌و له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا پڕۆژه‌كه‌ توانیویه‌تی‌ له‌هه‌رسێ‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ سود به‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار منداڵ بگه‌یه‌نێت، له‌ ئێسته‌شدا كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ فراوانبووه‌و سه‌ره‌ڕای‌ به‌رده‌وامیه‌كه‌ی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و زیادبوونی‌ ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین، له‌سنوری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیانیش پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت له‌ خزمه‌ته‌كانی‌.


22/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.