به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری ڕۆشنایی بۆ نابینایان، ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری گۆچانی سپی تایبه‌ت به نابینایان به زمانی نووسینی برایل چاپ‌و بڵاوكرایه‌وه.
له‌باره‌ی گۆڤاره‌كه‌وه، به‌ڕێز م.عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم، به‌رپرسی سه‌نته‌ری ڕۆشنایی به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانی ڕاگه‌یاند:" ماوه‌یه‌ك بوو وه‌ستابووین له چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڤاره، به‌ڵا له ئێسته‌دا پشتیوان به‌خوا ده‌ستمان پێكردووه‌ته‌وه‌و به‌نیازین مانگانه دوو ژماره‌ی لێ چاپ بكه‌ین، گۆڤاره‌كه به زمانی برایل ده‌نوسرێت‌و چاپ ده‌كرێت، كه تایبه‌ته به نابینیان‌و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌و سودی لێ وه‌رگرن كه ئه‌و شێوازه نووسینه‌یان خوێندوه‌و فێریبوون".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی گۆڤاره‌كه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری گۆڤاره‌كه وتی :" بابه‌ته‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگن‌و پێكدێن له بابه‌تی كۆمه‌لایه‌تی‌و ڕۆشنبیریی گشتی‌و وه‌رزشی‌و هاوشێوه‌كانیان".
گۆڤاری گۆچانی سپی، سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كانی سپی ده‌رده‌كه‌ون له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌دا، به‌ڵام له ڕاستیدا شێوه‌ی نووسینی برایله‌كه به‌ڕوونی ده‌رناكه‌وێت، چونكه له بنه‌مادا برایل بریتیه له‌و ورده كونانه‌ی به‌هۆی ئامێره‌وه ده‌كرێنه لاپه‌ڕه سپییه‌كان‌و له شێوازی ڕێكخستن‌و دانانیشیاندا ده‌ربڕی وشه‌و پیتی جیاوازن.
گۆڤاره‌كه له‌لایه‌ن خاتوو شۆخان عه‌لی، كارمه‌ند له سه‌نته‌ری ڕۆشنایی نابینایان كاری ڕێكخستن‌و دیزاینی بۆ ده‌كرێت‌و بڕیاروایه مانگانه دوو ژماره‌ی لێ چاپ بكرێت‌و به تیراژی دیاریكراو بگاته ده‌ستی نابینایان.
سه‌نته‌ری ڕۆشنایی نابینایان، یه‌كێك له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانیه له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی.
به‌ناوی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه پیرۆزبایی له خوشك‌و براكانمان له سه‌نته‌ری ڕۆشنایی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م كاره جوانه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامی زیاتریان بۆ ده‌خوازین.