• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا، دایه‌نگه‌ی‌ (پاك سیتی‌) به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌

پاش ته‌واوكردنی‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ یاساییه‌كان‌و جێ‌ به‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كان‌و وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌، له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا دایه‌نگه‌ی‌ (پاك سیتی‌ ناحكومی‌) به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 21ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و م.موحه‌ممه‌د سه‌یدقادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كاك هیوای‌ ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌ی‌ (پاك سیتی‌ ناحكومی‌) له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ پاك سیتی‌ كرده‌وه‌.

پاش كردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمی‌ دایه‌نگه‌كه‌، ئاماده‌بووان سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی‌ یاریی‌‌و هۆڵی‌ چالاكی‌‌و هۆڵه‌كانی‌ خه‌وتن‌و خواردن‌و چێشتخانه‌ی‌ دایه‌نگه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌ وته‌یه‌كیشیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌و منداڵه‌كانی‌‌و خێزانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ پاك سیتی‌، هیوای‌ خواست به‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ بڕیارو ڕێنماییه‌كان‌و ئاراسته‌كانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌كه‌یان له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی‌ له‌خۆگرتن‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵاندا بێت، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌یدا وه‌رگرتنی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ‌و سایكۆلۆجیای‌ منداڵدا خۆیان به‌هێز بكه‌ن‌و توانای‌ خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ تا به‌هۆی‌ به‌هێزی‌ ستافه‌كانه‌وه‌ دایه‌نگه‌كه‌یان گه‌شه‌ی‌ زیاتر بكات‌و متمانه‌ی‌ زیاتر له‌ خێزانه‌كان وه‌رگرێت‌و باشتر بتوانێت له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی‌ قۆناغی‌ هه‌ستیاریی‌ خوار چوارساڵی‌ منداڵدا بێت.

له‌لای‌ خۆشیانه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ربڕینی‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان وه‌فدی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ به‌ڵێنیاندا پابه‌ندی‌ یاساو ڕێنمایی‌‌و بڕیاره‌كان بن‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و گه‌شه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆی‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كیان بێت.

دایه‌نگه‌ی‌ پاك سیتی‌  ناحكومی‌، دایه‌نگه‌یه‌كی‌ نوێیه‌و له‌ ڕۆژی‌ 5ی‌ 11ی‌ 2017، مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌رگرتووه‌و شوێنی‌ دایه‌نگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو پرۆژه‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ (پاك سیتی‌) له‌ شاری‌ سلێمانی‌.


21/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.