ده‌ربه‌ندیخان... تیمه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامن له پشتیوانی زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه
له ڕۆژی بوومه‌له‌رزه‌كه‌و ڕووداوه‌كه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌لایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانی خۆی له بواری ماددی‌و مه‌عنه‌ویدا بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه ڕاده‌په‌ڕێنێت.
له كاروچالاكییه‌كانیاندا، تیمه‌كانی پاراستنی منداڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان نزیكه‌ی 1300 به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌و به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنانیان له‌گه‌ڵ ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕوویان بووته‌وه كاری پێویستی بۆ ئه‌نجامداون به ڕێگه‌ی جۆراوجۆری په‌روه‌رده‌یی‌و ده‌روونی‌و ته‌رفیهی.
هه‌روه‌ها به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف زیاتر له 800 پارچه جل‌و به‌رگی له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی یونسێفه‌وه دابین كردووه‌و به‌شێكی جل‌و به‌رگه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ده‌ربه‌ندیخان‌و ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی تیمه‌كانی ده‌ربه‌ندیخانی پاراستنی منداڵ له ده‌ربه‌ندیخان‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه به‌سه‌ر منداڵی ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شكران كه زیانیان لێ كه‌وتووه، هه‌روه‌ها بڕیاروایه له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و جل‌و به‌رگانه بگه‌نه ده‌ستی منداڵان له ده‌ربه‌ندیخان‌و ده‌ووروبه‌ری.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌رزان موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌لایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان، به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانی ڕاگه‌یاند :" له پێناو به‌ده‌مه‌وه چوونی زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه ئێمه له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌ومداین له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و قائمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان‌و ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان، هه‌تا بتوانین ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه ده‌گه‌ن به‌باشی بگه‌نه ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ن، له ئێسته‌دا ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه پێوه‌ی سه‌رقاڵین هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی یونسێفه كه بۆ مندالانه زیاتر".
هه‌روه‌ها به‌ڕێز م.سامان موحه‌ممه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌لایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان پێی ڕاگه‌یاندین:" ئه‌مڕۆ توانیمان ئه‌و جل به‌رگانه‌ی گه‌یشتبوون بگه‌یه‌نینه ده‌ستی منداڵانی شارەدێی بەمۆو گونده‌كانی گڵێجاڵ‌و قەڵپ‌و پشته‌و گمە‌و چوارداران‌و بەلەسۆ‌و کانی وەیسکێ‌و کانی پاشا‌و شێخ جەمال‌و بەڕوێن‌و توە ووشکێ، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌مڕۆ توانیمان پۆشاكی پێبگه‌یه‌نین بریتیبوون له 314 منداڵ له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، بریاریشوایه پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یاندنی سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان به منداڵان".
جل‌و به‌رگه‌كان بریتین له صندوقێكی ئاماده‌ی زستانه‌ی جل‌و به‌رگ كه زیاتر له 8 جۆر له جل‌و به‌رگی ماڵه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی منداڵانی به‌پێی ته‌مه‌نه‌كان له 1 ساڵه‌وه بۆ 12 ساڵ تێدایه‌و جۆری جل‌و به‌رگه‌كانیش به كوالێتییه‌كی به‌رزو هاوته‌ریبی پۆشاكی بازاڕن.