پارێزگای سلێمانی، به كۆدی ژماره (3085) له ساڵی 2017 ته‌نده‌ری ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كانی خواردن بۆ ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و دایه‌نگه‌كان به شێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌رانه ده‌كات كه ئاره‌زووی به‌شه‌داریكردنیان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه نهێنیه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌مگرییه‌كه، ڕۆژی 9ی 11ی 2017 وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر ده‌ستپێده‌كات‌و تا 23ی 11ی 2017، هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر له به‌رده‌وام ده‌بێت تا 26ی 11ی 2017و رۆژی كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر بریتییه له 26ی 11ی 2017 دوای داخستنی صندوق.
ماوه‌ی جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كانی خواردن بۆ سودمه‌ندانی ماڵه‌كانی (ساوایان، نه‌وجه‌وانانی كوڕان، نه‌وجه‌وانانی كچان، به‌ساڵاچووان، دایه‌نگه‌كان، ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو) بریتییه له 365 ڕۆژ.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌و مه‌رجه‌كانی، كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌ری ئاره‌زوو مه‌ند ده‌توانێت سه‌ردانی یه‌كه‌ی فرۆشتنی ته‌نده‌ر له پارێزگای سلێمانی بكات‌و بۆ زانیاریی زیاتریش له‌سه‌ر سروشتی پڕۆژه‌كه‌و مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست سه‌ردانی به‌شی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بكات.
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كانی خواردن بۆ ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو دایه‌نگه‌كان، به‌شی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی، داوا له پارێزگای سلێمانی ده‌كات به پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ته‌نده‌ری ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كانی خواردن بكات‌و له ڕێگه‌ی لیژنه‌و به‌ش‌و هۆبه تایبه‌ته‌كانی پارێزگاوه پرۆسه‌كه ئه‌نجامده‌درێت‌و له قۆناغی كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ریش نوێنه‌ری به‌شی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماده ده‌بێت.