• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌فدێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی‌ قوربانیه‌كان ده‌كات

وه‌فدێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ره‌ڕای‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ قائیمقامیه‌ت‌و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان، له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانیان‌و زیانلێكه‌وتووانی‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ كردوو بڕیاره‌ هاوكاری‌ ماددی‌‌و مه‌عنه‌وی‌ بۆ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر به‌رده‌وام بێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژی‌ پاراستنی‌ منداڵ‌و خێزاندا.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 16ی‌ 11ی‌2017، وه‌فدێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئه‌ندامییه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و م.سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان شاری‌ ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ره‌تا به‌ هاوڕێه‌تی‌ م.به‌رزان مه‌حمود‌و به‌ڕێوه‌به‌رو م. سامان موحه‌ممه‌د، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌ دیوانی‌ قائمقامیه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و هاوخه‌می‌‌و هاوسۆزی‌‌و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ خه‌ڵكی‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ربڕی‌‌و له‌ به‌رانبه‌ردا م.ناسیح مه‌لا ساڵح، قائمقامی‌ ده‌ربه‌ندیخان سوپاسی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ كردو هیوای‌ خواست به‌ هاوكاری‌ هه‌موو لایه‌ك به‌زوویی‌ بتوانن به‌شێك له‌ ئازاره‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ زیانلێكه‌وتوو قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه‌.

دواتر وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ده‌ربه‌ندیخانیان كردو ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌رو كارمه‌ندانی‌ ده‌ربه‌ندیخانیان كرد كه‌ زۆر دڵسۆزانه‌ له‌یه‌كه‌مین كاتی‌ بوومه‌ له‌رزه‌و كاره‌ساته‌كه‌وه‌ دڵسۆزانه‌ به‌ده‌م هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت به‌ده‌م منداڵانه‌وه‌ چوون‌و توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژی‌ ڕابردوودا زیاتر له‌ 1300 منداڵ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و هاوكاری‌ پێویستیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ ڕاسپارد له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵدا گرنگی‌ زیاتر به‌ ژیانی‌ منداڵان بده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ شۆكێكی‌ توند بوونه‌ته‌وه‌و هه‌تا ئێستا له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ ڕووداوه‌كه‌دان، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا، به‌ پشتیوانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و له‌سه‌ر داواكاری‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ زیاتر له‌ 1000 پاكێجی‌ جل‌و به‌رگی‌ نوێ‌ پێویستی‌ منداڵان بۆ وه‌رزی‌ زستانیان پێ‌ ده‌گات‌و سه‌ره‌تا له‌و ماڵ‌و خانه‌واده‌وانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ن كه‌ زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی‌ به‌هێزكردنی‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانیدا له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵدا. 

شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 12ی‌ 11ی‌ 2017، له‌ ئه‌نجامی‌ ڕووداوی‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ كه‌ هه‌ردوو كوردستان‌و باشوورو ڕۆژئاوای‌ گرته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌ هه‌ردوو كوردستان بوونه‌ قوربانی‌، شاری‌ ده‌ربه‌ندیخانیش له‌ باشووری‌ كوردستان زۆرترین زیانی‌ گیانی‌‌و ماددی‌ به‌ركه‌وت.


16/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.