له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كێشه‌ی خه‌ڵكانی بێ خانه‌و لانه‌و منداڵ‌و ئافره‌تانی شه‌قام‌و نه‌خۆشیی ده‌روونی توند گفتوگۆ كرا
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 15ی 11ی 2017، له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی‌و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئاژانسه‌كانی یوئێن، له دیوانی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كێشه‌ی هاووڵاتیانی بێ خانه‌و لانه‌و منداڵ‌و ئافره‌تانی سه‌رشه‌قام‌و سواڵكه‌رو نه‌خۆشانی ده‌روونی توند گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی‌و چاكسازی ژنان‌و نه‌وجه‌وانان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی‌و نوێنه‌رانی ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یبوون.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه كۆكبوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشانی ده‌روونی توند‌و ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی كاتی ڕاده‌گیرێن‌و كێشه‌ی ده‌روونیان هه‌یه‌و ئه‌و منداڵ و ئافره‌تانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سواڵ یان كارێك ده‌كه‌ن وه‌ك سواڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاوایه ئاژانسه‌كانی ی‌و ئێن هه‌وڵی دابینكردنی بودجه بده‌ن تا به هاوكاری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ببن.
|