• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌به‌رانبه‌ر كارو خزمه‌ته‌كانیان، ڕێز له‌ ڕێكخراوی‌ (ناز)و خۆبه‌خشه‌كانی‌ ده‌نرێت

به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، پاش به‌ڕێوه‌چوونی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ كاروچالاكییه‌كانی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردووی‌ ڕێكخراوی‌ (ناز) مه‌راسیمێكی‌ ڕێزلێنان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ڕێكخراوه‌كه‌و خۆبه‌خشه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 14ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و  به‌ڕێزان به‌رپرسی‌ ماڵه‌كانی‌ ساوایان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان ‌و خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ ناز بۆ بێ‌ سه‌رپه‌رشتان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز خاتوو ژیار جه‌لال، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ستاف‌و خۆبه‌خشانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماده‌بوون.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ چاكه‌ی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و خۆبه‌خشی‌ كرد بۆ خزمه‌تی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك كارو چالاكییه‌كانی‌ ساڵێكی‌ ڕابردووی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ له‌ بواری‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و خانه‌كانیاندا به‌تایبه‌ت خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ ساواو ماڵه‌كه‌یان به‌رز نرخاندوهیوای‌ خواست له‌ ساڵی‌ داهاتوودا كاری‌ باشترو خزمه‌تی‌ زیاتریان لێ‌ ببینرێت.

سه‌باره‌ت به‌و گرفت‌و كێشانه‌ی‌ دێنه‌ ڕێگه‌ی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌ :" بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان بتوانن به‌ ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانیان هه‌ستن، هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه‌ش كارو خزمه‌ته‌كانی‌ به‌باشی‌ بگات‌و له‌ ئاستی‌ پێویستدا بێت‌و ڕێگه‌ به‌ كه‌لێن‌و كه‌م‌و كورتیه‌كان نه‌درێت له‌ ڕووی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و پاراستنی‌ خه‌سڵه‌تی‌ پیشه‌یبوون له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ماڵه‌كاندا، پێویسته‌ ڕێكخراوو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی‌ پابه‌ندی‌ ڕێبه‌ری‌ كاری‌ ڕێكخراوو گروپه‌كانی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌لایه‌ت بن كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌سه‌ندی‌ كردووه‌و كاری‌ هه‌موو لایه‌ك ڕێك ده‌خات".

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئاماده‌بووان بیروڕای‌ خۆیان خسته‌ڕوو و كارو چالاكییه‌كانی‌ ساڵێكی‌ ڕابردووی‌ ڕێكخراوو گرفت‌و كێشه‌كانی‌ ڕێگه‌ی‌ خۆبه‌خشه‌كان‌و سه‌رنج‌و تێبینی‌ به‌رپرسانی‌  ماڵه‌كان گفتوگۆی‌ ته‌واوی‌ له‌سه‌ر كراو ڕێوشوێنی‌ باشتر بۆ خزمه‌تی‌ منداڵه‌كان گیرایه‌ به‌ر.

دوای‌ به‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان له‌ كاری‌ ڕێكخراوی‌ ناز بۆ بێ‌ سه‌رپه‌رشتان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ژیار جه‌لال، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو وته‌ی‌ خۆیان پێكه‌شكرد، دواتر خه‌ڵاته‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ر كارمه‌ندو خۆبه‌خشه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ نازدا دابه‌شكرا.

ڕێكخراوی‌ ناز، ڕێكخراوێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نییه‌و پێشتر وه‌ك گروپی‌ ناز كاری‌ كردووه‌و پاش وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌ له‌ ئێسته‌دا وه‌ك ڕێكخراوێكی‌ له‌ بواری‌ خزمه‌تكردنی‌ مندڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتدا كاره‌كانی‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت.
  



14/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.