• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕێبه‌ری‌ شێوازی‌ كاری‌ گروپ‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ په‌سه‌ند كرا

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنی‌ شێوازی‌ كاری‌ گروپ‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو كار بۆ ماڵه‌كان ده‌كه‌ن‌و به‌مه‌به‌ستی‌ پێشوازی‌ له‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و خزمه‌تكردنی‌ باشتری‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێبه‌رێكی‌ كاری‌ په‌سه‌ند كرد.

له‌ ڕۆژانی‌ سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌، 7و 8ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ڕێكخستنی‌ ڕێبه‌ری‌ كاری‌ گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو یان به‌ شێوه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ كار بۆ سودمه‌ندان‌و ماڵه‌كانیان بكه‌ن.

پاش گفتوگۆیه‌كی‌ تێرو ته‌سه‌ل كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێبه‌رێكی‌ كاری‌ په‌سه‌ند كرد كه‌ به‌ پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ڕێبه‌ره‌كه‌ خزمه‌تكردنی‌ ماڵه‌كان‌و سودمه‌ندانیان له‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له‌لایه‌ن گروپ‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ جێگه‌ی‌ ڕێزو ستایشی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و كاری‌ ئاسانی‌ بۆ ده‌كات‌و هه‌ماهه‌نگی‌ ته‌واو ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا ڕێكخراوو گروپه‌كانیش پابه‌ند ده‌كات به‌ كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ‌و بنه‌ماوه‌ كه‌ تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ماڵه‌كانیان له‌ پێشچاو ده‌گیرێت‌و تیایدا ڕێكخراوو كه‌س‌و گروپه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به‌ یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانه‌وه‌.

ڕێبه‌ره‌كه‌ له‌ سێ‌ به‌ش پێكهاتووه‌، له‌ به‌شی‌ یه‌كه‌میدا حه‌وت پێناسه‌ خراونه‌ته‌ ڕوو، له‌ به‌شی‌ دووه‌میدا به‌ 14 خاڵ باس له‌ شێوازو میكانیزمی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كان كراوه‌و له‌ به‌شی‌ سێیه‌میشدا له‌ سێ‌ خاڵدا هێندێك ڕێكاری‌ یاسایی‌‌و كارگێڕی‌ ئاماژه‌یان پێكراوه‌.

له‌ خاڵی‌ یه‌كه‌می‌ به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ ڕێبه‌ره‌كه‌دا هاتووه‌: " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌‌و ماڵه‌كان به‌ سوپاسه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ كاری‌ خۆبه‌خشانه‌ی‌ گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن‌و خۆشحاڵن به‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ كه‌ به‌هایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ڕه‌وشتی‌‌و مرۆیی‌‌و ئاینی‌‌و جیهانی‌ له‌ پشته‌."



10/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.