دواكات بۆ به‌شداری پڕۆژه‌ی خوێندنی بێ به‌رانبه‌ر له زانكۆی ئه‌هلی 15ی 11ی 2017 یه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئاگاداری خوازیارانی به‌شداری پڕۆژه‌ی (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه) ده‌كاته‌وه كه دواكات بۆ به‌شداری‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم بریتییه له 15ی 11ی 2017و داواكارین هه‌ركه‌سێ ئاره‌زوومه‌نده به‌شداربێت پێش ئه‌و به‌رواره فۆرمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی.
پڕۆژه‌ی (نازداره‌كانیش مافیان سه‌رمان هه‌یه)، پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و هه‌رسێ زانكۆی ئه‌هلی ( گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، جیهان)ه‌و ئامانجه‌كه‌ی بریتییه له به‌خشینی ئه‌و قوتابیانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك باوكیان له‌ده‌ستداوه‌و له ڕووی یاساییه‌وه به (به‌بێ سه‌رپه‌رشت) ئه‌ژمار ده‌كرێن.
پڕۆژه‌كه له مه‌راسیمێكدا له ڕۆژی (18ی 7ی 2017) ڕاگه‌یه‌نراو بۆ یه‌كه‌مجاره تاقیده‌كرێته‌وه‌و وه‌ك ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئه‌و سێ زانكۆیه ئاماده‌ن بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هه‌ر یه‌كه‌یان به دابینكردنی دوو كورسی خوێندنی به‌كالۆریۆس به‌شداربن.
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بكه‌ن به‌م ناونیشانه (www.socialsuli.com).
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
9ی 11ی 2017
|