به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دایهنگهیهك سزا ده‌دات
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی دایه‌نگه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، سزای (ئاگاداركردنه‌وه)ی ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی (له‌رین)ی ناحكومی له گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی كرد.
به پێی نووسراوی ژماره (3071) له ڕۆژی 6ی 11ی 2017، كه واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره‌و له به‌شی دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه، دایه‌نگه‌ی (له‌رین)ی ناحكومی سزای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: " پاش ئاگاداركردنه‌وه‌تان به نووسراوی ژماره (1922) له ڕۆژی 28ی 8ی 2016، هه‌روه‌ها بهڵێننامهتان له ڕۆژی 18ی 1ی 2017، هه‌روه‌ها ئاماژه به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی دایه‌نگه‌كان له 24ی 10ی 2017، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (14)ی ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی (2015) پێماندراوه: بڕیارماندا به ئاراسته‌كردنی سزای (ئاگاداركردنه‌وه) بۆ دایهنگهكهتان"
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌شدا هاتووه هۆكاری سزاكه بۆ نیشته‌جێكردنی ماڵێك دێت له قاتی سه‌ره‌وه‌ی بینای دایهنگهكهدا كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی دایه‌نگه‌یه كه پێویسته بینای دایه‌نگه سه‌ربه‌خۆبێت.
جێی ئاماژه‌یه كه به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی چوارده‌ی ڕێنمایی دایه‌نگه، هه‌ر دایهنگهیهك دوو سزای (ئاگاداركردنه‌وه)ی ئاراسته بكرێت ئه‌وه دایه‌نگه‌كه دادهخرێتو ته‌نها مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی پێده‌درێت بۆ گواستنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی تر.
|