• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دایه‌نگه‌ی‌ شاری‌ پزیشكانی‌ ناحكومی‌ به‌ فه‌رمی‌ به‌ڕووی‌ منداڵاندا كرایه‌وه‌

له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، دایه‌نگه‌ی‌ شاری‌ پزیشكانی‌ ناحكومی‌ به‌ڕووی‌ منداڵاندا كرایه‌وه‌.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ 11ی‌ 2017، له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا، دایه‌نگه‌ی‌ شاری‌ پزیشكانی‌ ناحكومی‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌‌و له‌ بۆنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و م.هیوا ڕه‌حمان ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌‌و خاتوو چۆپی‌ عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ خانه‌ی‌ ساوایان له‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌بوون.

له‌و بۆنه‌یه‌دا سه‌رجه‌م هۆڵ‌و ژووره‌كانی‌ نانخواردن‌و یاریی‌‌و وانه‌و چالاكییه‌كانی‌ منداڵان به‌سه‌ركرانه‌وه‌و تیایدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ دایه‌نگه‌كه‌، هیوای‌ خواست به‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت بۆ ستاف‌و داده‌كان تواناییه‌كانی‌ خۆیان بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵان‌و پاراستنی‌ مافه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رو داده‌كانیشی‌ ڕاسپارد كه‌ گرنگی‌ زۆر به‌ پیشه‌كه‌یان بده‌ن چونكه‌ ئه‌وان كارێكی‌ هه‌ستیار ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ فسیۆلۆجی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ به‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ش پێویسته‌ به‌ ڕێگه‌ی‌ ڕۆشنبیریی‌‌و ته‌رفیهی‌ پێشكه‌وتووه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ خاتوو شێنی‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌و م.ڕووبار، وه‌ك خاوه‌نی‌ دایه‌نگه‌یه‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ربڕی‌‌و به‌ڵێنی‌ پابه‌ندی‌ ته‌واویان به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان دووپاتكرده‌وه‌.

دایه‌نگه‌ی‌ شاری‌ پزیشكان، دایه‌نگه‌یه‌كی‌ نوێی ناحكومیه‌و ده‌كه‌وێته‌ نێو شاری‌نیشته‌جێبوونی‌ شاری‌ پزیشكانه‌وه‌ له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی‌ شۆرش.


02/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.