• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ (ناز) بۆ بێ‌ سه‌رپه‌رشتان ده‌كات

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ گروپی‌ ناز كرد كه‌ ئێسته‌ وه‌ك ڕێكخراوێك كاره‌كانی‌ له‌ بواری‌ خۆبه‌خشیدا ڕاده‌په‌ڕێنێت.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و م. سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و خاتوو چۆپی‌ عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ خانه‌ی‌ ساوایان له‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و م.پشتیوان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ناز بۆ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژیار جه‌لال، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌.

له‌و دیداره‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ گه‌نجان‌و خۆبه‌خشانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا، زۆر دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی‌ به‌ خانه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان به‌تایبه‌ت به‌ خانه‌ی‌ ساوایان كردووه‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ له‌ ئه‌و بنه‌مایه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشیدا كاری‌ پێده‌كات كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ پێشوازی‌‌و پێزانین‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ كاری‌ خۆبه‌شی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كاندا بۆ خزمه‌تی‌ خانه‌كان، ئه‌وه‌ش شان به‌شانی‌ كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

له‌به‌رانبه‌ردا (گروپی‌ ناز)یش سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌كان كرد كه‌ هاوكارو پشتیوانیان له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌ركه‌كانیاندا.

پاش گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان، ئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتیبوو له‌ ڕێكخستنی‌ ڕێبه‌رێك بۆ باشتر ڕێكخستنی‌ كاری‌ خۆبه‌شی‌ گه‌نجانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌و دیاریكردنی‌ ئه‌رك‌و مافه‌كانیان له‌ كاتی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركی‌ پیرۆزی‌ كاری‌ خۆبه‌شیدا.

گروپی‌ ناز، كه‌ ئێسته‌ خۆیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ (ڕێكخراوی‌ ناز بۆ بێ‌ سه‌رپه‌رشتان)دا ڕێكخستووه‌، ڕێكخراوێكی‌ مرۆیی‌‌و قازانج نه‌ویسته‌و ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ زۆر بواری‌ جیاجیادا خزمه‌تی‌ خانه‌كانی‌ منداڵان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ڕۆڵێكی‌ به‌رچاویان له‌ خانه‌ی‌ ساوایان هه‌بووه‌و بوونه‌ته‌ هۆی‌ ته‌واوكردنی‌ كه‌م‌و كورتی‌ خانه‌كه‌ كه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و نازپێدانیان گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی‌‌و په‌روه‌رده‌و ڕاهێنان‌و كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵیاندا به‌مه‌به‌ستی‌ دڵخۆشكردنیان.


01/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.