• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هاووڵاتیه‌كی‌ سودمه‌ندی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان بریندار ده‌بێت



له‌ ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراودا، هاووڵاتییه‌كی‌ سودمه‌ندی‌ خانه‌ی‌ به‌سالاچووان خۆی‌ له‌ نهۆمی‌ دووه‌می‌ بینای‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووانه‌وه‌ ده‌خاته‌ خواره‌وه‌و بریندارده‌بێت .
وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتووه‌، سه‌عات 8ی‌ شه‌وی‌ 16ی‌ شوباتی‌2016، له‌ ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراودا هاووڵاتیه‌كی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان به‌ناوی‌ ( م . م ) له‌ نهۆمی‌ دووه‌می‌ بینای‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووانه‌وه‌ پاش شكاندنی‌ پێویستییه‌كانی‌‌و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ڵده‌داته‌ خواره‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا بریندار ده‌بێت .

ئه‌م هاووڵاتیه‌ به‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر هاتووه‌ته‌ خانه‌و به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان نابێت كه‌سانێك كه‌ كێشه‌ی‌ ده‌روونی‌ یان جه‌سته‌ییان هه‌یه‌و ناتوانن خۆیان خزمه‌تی‌ خۆیان بكه‌نه‌ یان ده‌بنه‌ هۆی‌ كێشه‌ بۆ سودمه‌ندانی‌ تری‌ خانه‌كه‌ نابێت بهێنراێنه‌ خانه‌و پێویسته‌ له‌ شوێنی‌ تایبه‌تی‌ تردا خزمه‌ت بكرێن، به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌م هاووڵاتیه‌ ئالوده‌ی‌ مادده‌ كحولییه‌كانه‌ . 

له‌ ئێسته‌دا ئه‌و هاووڵاتیه‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ جێگیره‌و له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووانه‌وه‌ خزمه‌ت ده‌كرێت .

ده‌قی‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ :

ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڕووداوی‌ خۆ خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ سودمه‌ندێكی‌ خانه‌ی‌ به‌ ساڵاچووان

له‌باره‌ی‌ ڕووداوی‌ خۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی‌ هاووڵاتیه‌كی‌ سودمه‌ندی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان، ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ ئاراسته‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن‌و ڕای‌ گشتی‌ بكات:

سه‌عات 8ی‌ شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌، 4ی‌ شوباتی‌2016، هاووڵاتیه‌كی‌ سودمه‌ندی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچوان به‌ناوی‌ (م. م)، له‌ دۆخێكی‌ ده‌روونی‌ ئاڵۆزدا پاش شكاندن‌و تێكدانی‌ زۆرینه‌ی‌ پێویستییه‌كانی‌‌و به‌شێكی‌ په‌نجه‌ره‌ی‌ ژووره‌كه‌ی‌ له‌نهۆمی‌ دووه‌مه‌وه‌ خۆی‌ هه‌ڵده‌داته‌ خواره‌وه‌، هه‌ر هه‌مان كات‌و ده‌ست به‌جێ‌ هه‌موو كارێكی‌ پێویست له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ ئاكاداركردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس‌و فریاگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندنی‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌، به‌پێی‌ پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانیش له‌ ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌م ڕووداوه‌شدا خۆشبه‌ختانه‌ ناوبراو گیانی‌ پارێزراوه‌ به‌ڵام شكانێكی‌ له‌ ئێسكی‌ ڕانیدا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند برینێكی‌ سوك به‌هۆی‌ شكاندنی‌ شوشه‌ی‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ .

هاووڵاتی ناوبراو له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌‌و به‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر له‌ 7ی‌ 12ی‌ 2015 به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ هێنرابوویه‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچوان، تا كه‌مێك باری‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌ باش ببێت‌و وته‌ی‌ لێوه‌ربگیرێت، به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌ خانه‌ش ئه‌و هاووڵاتیه‌ ئالوده‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌، كه‌ به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كانی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووانیش نابێت ڕێگه‌ به‌مانه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیانێك بدرێت كه‌ له‌ ڕووی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونیه‌وه‌ گرفتیان هه‌یه‌و ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ له‌گه‌ڵ سودمه‌ندانی‌ تری‌ خانه‌ بژین‌و خۆیان خزمه‌تی‌ خۆیان بكه‌ن .

ئێمه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سلێمانی‌، چه‌ندین جار ڕای‌ گشتی‌‌و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌ت دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانمان له‌و ڕاستییه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچوان‌و خانه‌كانی‌ تریش به‌پێی‌ یاساو ڕێنمایی‌ تایبه‌ت كارده‌كه‌ن‌و ناكرێت ڕێگه‌ به‌ ده‌رچوون له‌و ڕێنماییانه‌ بدرێت له‌ ژێر فشاری‌ هه‌ر بارودۆخێكدا، به‌ڵام جاروبار به‌ هۆكاری‌ جیاجیا به‌تایبه‌ت په‌رۆشی‌ مرۆییه‌وه‌ خه‌ڵكانێك ده‌هێنرێنه‌ خانه‌كانمان كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و یاساو ڕێنماییانه‌یه‌ كه‌ ژیانی‌ ناوخانه‌كان ڕێكده‌خات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ فشارێكی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر كارمه‌ندان‌و توێژه‌ران‌و ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ خانه‌كان، سه‌ره‌ڕای‌ بێزاركردن‌و تێكدانی‌ ژیانی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ سودمه‌ندانه‌ی‌ تر كه‌ له‌وێ‌ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ چه‌ندین كێشه‌ی‌ تری‌ په‌یوه‌ست به‌ پێداویستی‌ خانه‌كان‌و كه‌می‌ بودجه‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ كارمه‌ندان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازبوونی‌ توانای‌ كارمه‌ندانمان له‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراو جۆره‌كان.

له‌ كۆتاییدا هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا ئه‌و هاووڵاتیه‌ ته‌ندروستی‌ جێگیره‌و له‌ داهاتوودا به‌ هه‌وڵ‌و هیممه‌تی‌ نه‌خۆشخانه‌كان‌و خێرخوازان هه‌رچی‌ پێویست بێت له‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌‌و خزمه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بۆی‌ دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ك هیوادارین هه‌موو لایه‌ك به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كارو ماندووبوونی‌ كارمه‌ندانمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بڕوانن كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌تكردنی‌ سودمه‌ندان له‌ خانه‌كاندا، هه‌روه‌ك داواكارین سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌ت دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان له‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كانمان له‌نێو خانه‌كاندا زیاتر هاوكارمان بن، هه‌روه‌ها داوا له‌ به‌رپرسانی‌ باڵاش ده‌كه‌ین به‌ چاوێكی‌ جیاوازه‌وه‌ ته‌ماشای‌ ئه‌م دامه‌زراوانه‌ بكه‌ن‌و له‌ ته‌رخانكردنی‌ بودجه‌دا حسابی‌ تایبه‌تیان بۆبكه‌ن هه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی‌ شایسته‌ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ بێ‌ لانه‌ بكرێت .

داوا له‌ خوای‌ باڵاده‌ست ده‌كه‌ین شیفای‌ ئه‌م هاووڵاتیه‌ بدات‌و ده‌روازه‌ی‌ خێرو خۆشی‌ به‌ڕووی‌ گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌ماندا بكاته‌وه‌ .

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
16.2.2016
 





16/02/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.