• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پاش نوێبوونه‌وه‌ی‌، پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ده‌ستبه‌كاره‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تیابه‌تدا، باس له‌ پلانی‌ كاری‌ ساڵی‌ داهاتووی‌ پڕۆژی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ یوسێفه‌وه‌ پشتیوانی‌ دارایی‌ ده‌كرێت‌و به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌و چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ 11ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و م. سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و م.موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و پشتیوان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ خستنه‌ڕووی‌ پلانی‌ كاری‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا به‌ڕێزان خاتوو ڕه‌یچڵ نیوتن، به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌و كاك ڕه‌وا به‌هزاد ڕێكخه‌ر له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماده‌بوون.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر خستنی‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌شداربوون له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، به‌ خۆشحاڵیشه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ پڕۆژه‌كه‌ كرد بۆ ئه‌و منداخانه‌واده‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، دواتر به‌ڕێز خاتوو ڕه‌یچڵ پلانی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ بۆ 12 مانگی‌ داهاتوو خسته‌ڕوو كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌رجه‌م هه‌نگاوو چالاكییه‌كان‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆژه‌كه‌و ژماره‌ی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌ی‌ ستافه‌كان بۆ توێژه‌ره‌كان ده‌كرێنه‌وه‌و ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ ڕاده‌هێنرێن بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ به‌ ئامێزی‌ خێزانێك شاد ده‌بن‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن‌و چۆنییه‌تی‌ خه‌رجكردنی‌ پاڵشتیه‌ داراییه‌كان.

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و ڕێكخراوی‌ ستێپه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ عێراق‌و كوردستان له‌ سلێمانی‌ به‌ ئه‌زموون ده‌كرێت، شاری‌ سلێمانیش بۆ شوێنی‌ ئه‌زموونكردنه‌كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌.

پڕۆژه‌كه‌ ئامانجییه‌تی‌ ئه‌و خێزانانه‌ بدزۆێته‌وه‌ كه‌ پێیانخۆشه‌ منداڵێك له‌ ئه‌ستۆ بگرن‌و تا صاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داواكه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ هه‌موو بارودۆخه‌كان‌و بڕینی‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان منداڵێكی‌ پێ‌ ببه‌خشرێت.
  


01/11/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.