به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی (شاری نه‌ورۆز) و (شه‌نگین) به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی شه‌ممه، 28ی 10ی 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی (شاری نه‌ورۆز)ی ناحكومی‌و (شه‌نگین)ی ناحكومی به‌سه‌ركرده‌وه.
له سه‌ردانی یه‌كه‌میدا بۆ دایه‌نگه‌ی شاری نه‌ورۆز له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری نه‌ورۆز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاوی به سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆڵ‌و چالاكی‌و كرداره كارگێڕییه‌كان كه‌وت‌و له نزیكه‌وه به‌سه‌ریكردنه‌وه، له كۆتایشدا ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌و سه‌رجه‌م توێژه‌رو مامۆستا‌و پزیشك‌و داده‌كانی دایه‌نگه كرد كه دڵسۆزانه به ئه‌ركه په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و ته‌رفیهییه‌كانی خۆیان بۆ منداڵ هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كیشیدا، جه‌ختی له هه‌ستیاری منداڵ كرده‌وه له ته‌مه‌نی دایه‌نگه‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه هه‌موومان به ته‌واوه‌تی گرنگی به ژیانی منداڵ بده‌ین له‌و قۆناغه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌ركی گه‌وره لێره‌دا ڕووبه‌ڕووی دایكان‌و باوكان‌و دایه‌نگه‌كان ده‌بێته‌وه.
له سه‌ردانی دووه‌میدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی (شه‌نگین)ی ناحكومی له گه‌ڕه‌كی چوارباخ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له پاش بینینی سه‌رجه‌م تواناییه مادی‌و مرۆییه‌كانی دایه‌نگه‌و پرۆسه په‌روه‌رده‌یی‌و كارگێڕی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی ناوبراو كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته هه‌میشه گرنگی به ڕێنمایی‌و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بده‌ن كه له پێناو خزمه‌تی منداڵان‌و ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌و گه‌شه‌یاندا ئاراسته‌یان ده‌كرێت.
|