+ وێنه: پڕۆژه‌ی (كتێب باشترین هاوڕێ) له چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات
به پشتگیری ده‌زگای ڕۆشنبیریی جه‌مال عیرفان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كۆتایی به پڕۆه‌ژه‌یه‌كی خۆی هێنا كه به‌ناونیشانی (كتێب باشترین هاوڕێیه) به‌ڕێوه ده‌چوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه ژماره‌یه‌كی به‌رپرسی حكومی تیایدا به‌شداربوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كۆتایی به پرۆژه‌یه‌ی (كتێب باشترین هاوڕێ)یه‌ی خۆی هێنا كه به پاڵپشتی ده‌زگای ڕۆشنبیریی جه‌مال عیرفان به‌ڕێوه‌چوو.
له بۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك وته پێشكه‌شكران كه بریتبوون له وته‌ی به‌ڕێز كاك پێشه‌نگ، به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی‌و وته‌ی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و وته‌ی ده‌زگای ڕۆشنبیریی جه‌مال عیرفان‌و وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی ئافره‌تان‌و نه‌وجه‌وانانی سلێمانی.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له بایه‌خی پرۆژه‌كه كرده‌وه بۆ سزادراوان به جۆرێك ئومێدی خواست له كاتی ته‌واوكردنی سزاكه‌یاندا به سودێكی گه‌وره‌وه بێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌و چاكسازییه‌كان بۆیان بونێتنه قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه پرۆسه‌ی چاككردن‌و خۆ چاككردن پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و په‌یوه‌ندی به هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه به هه‌موو چین‌و توێژه‌كان‌و ئاسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، نه‌ریتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبیشی به كلیلی ئه‌و خۆچاككردنه زانی.
هه‌ر له بۆنه‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه ئه‌و سزادراوانه‌ی به‌شداری پڕۆژه‌كه بوون، هه‌روه‌ها بروانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه ئه‌وانه‌ی ئاسته‌كانی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌روه‌ها سوپاسنامه‌ی به‌ڕێز م. موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاوكسازییه‌كان
به‌خشرایه هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداربوون له سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌دا.