• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

له‌ دوو كاتی‌ جیاوازدا، ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 16ی‌ 10ی‌ 2017، پێنجشه‌ممه‌، 19ی‌ 10ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراویان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و توێژه‌رو یاسایی‌‌و كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ر كۆبوونه‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ دواداچوونیان كرد بۆ كێشه‌ی‌ هێندێك له‌ ئافره‌تانی‌ داڵده‌دراو.

ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ر به‌هۆی‌ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوانه‌ی‌ له‌ زۆری‌ بواردا به‌ده‌ستیان هێناوه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی‌ ڕابردوو، گوێگرتن بوو له‌ كێشه‌و گرفته‌ هونه‌ری‌‌و ته‌كنییه‌كانی‌ شه‌ڵته‌رو چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ریان.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێنوێنی‌ كارمه‌ندو پاسه‌وانانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ كرد كه‌ به‌و په‌ڕی‌ جیدیه‌ته‌وه‌به‌ ئه‌ركه‌كانیان هه‌ستن‌و له‌ مامه‌ڵه‌و خه‌مخۆریدا وه‌ك یه‌ك خانه‌واده‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ هه‌ڕه‌شه‌و گرفتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕوو ده‌كه‌نه‌ ماڵه‌كه‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موومان ئه‌وه‌ی‌ له‌ تواناماندایه‌ له‌ باشترین خزمه‌تگوزارییه‌ فسیۆلۆجی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و یاساییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تری‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان پێشكه‌ش به‌ داڵده‌دراوانی‌ بكه‌ین.

ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ سلێمانی‌ یه‌كێك له‌ باشترین ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دانه‌ له‌ كوردستان‌و سه‌ره‌ڕای‌ گیروگرفته‌كان توانیویه‌تی‌ به‌ ئاستێكی‌ زۆر باش خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ خۆی‌ بۆ داڵده‌دراوان پێشكه‌ش بكات‌و ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ له‌ بواری‌ پااراستنی‌ ئاشتی‌ نێوان خێزانه‌كان‌و پاراستنی‌ ئافره‌تاندا بگێڕێت و له‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا زیاتر له‌ 350 ئافره‌تی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو سودیان لێوه‌رگرتووه‌.



26/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.