• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ (UNFPA) ده‌كات‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر گرفته‌كانی‌ شه‌ڵته‌ر ده‌كرێت

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 25ی‌ 10ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ پێشوازی‌ له‌ خاتوو ئیندای‌ ساجور، ڕاوێژكاری‌ پڕۆگرامی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ جێنده‌ر له‌ ڕێكخراوی‌ (UNFPA) كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوی‌ ناوبراو كرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ جێنده‌ر له‌ كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ جۆری‌ توندوتیژییه‌كان كرد به‌رانبه‌ر ئافره‌ت له‌ كوردستان‌و چۆنییه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌‌و توانایی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ پاراستنی‌ ئافره‌ت‌و پێویستییان بۆ هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ردوو بواری‌ ماددی‌‌و مه‌عنه‌وی‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماده‌یی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ پشتیگری‌ له‌و پڕۆگرامه‌ی‌ كه‌ ڕێكخراوی‌ صندوقی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) هه‌یه‌تی‌ كه‌ خۆی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا ده‌بنێته‌وه‌ بۆ پێویستی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ بواری‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستیان.


26/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.