• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و زیاتر له‌ 5000 منداڵ سودمه‌ند ده‌بن

پاش كۆتایی‌ هاتنی‌ له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ ڕابردوو، پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف بۆ 3 مانگی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2017 ده‌ست به‌ كاره‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌.

پاش واژۆكردنی‌ سه‌رله‌نوێ‌ ده‌ستبه‌ركاربوونه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونیسێفدا بۆ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌رله‌نوێ‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ دوو ڕۆژی‌ جیاوازدا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 22ی‌ 10ی‌ 2017، به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ یاریده‌دارانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بڕیاری‌ سه‌رله‌نوێ‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌و ده‌سنیشانكردنی‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌‌و په‌سه‌ندكردنی‌ ستافه‌ پێشنیاركراوه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی‌ 3 توێژه‌ری‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان(هێڵی‌ 116) په‌سه‌ندكرا به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردنی‌ هێڵی‌ 116 و ناساندنی‌ به‌ منداڵان له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌دا.

وه‌ك ته‌واوكاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م، ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 23ی‌ 10ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوان‌و به‌ڕێزان به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و به‌رزان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و هیمداد ره‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕانیه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆژه‌كه‌و له‌و سێ‌ شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ به‌شداربووی‌ پڕۆژه‌كه‌ كرد له‌ هه‌ردوو شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، هه‌روه‌ها ئه‌دای‌ زۆر باش‌و سه‌ركه‌وتووی‌ ده‌ربه‌ندیخان نرخاندنی‌ بۆ كرا، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست له‌ داهاتوودا پڕۆژه‌كه‌ باشتر خزمه‌تی‌ منداڵان بكات به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به‌ گفتوگۆیه‌كی‌ تێروته‌سه‌ل به‌شداربوون، به‌تایبه‌ت كه‌ بایه‌خی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ خزمه‌تی‌ منداڵان ده‌كات.

هه‌ر له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیمه‌كان‌و سه‌رپه‌رشتیاران‌و توێژه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ ڕاسپارد له‌ زووترین كاتدا له‌و شوێنانه‌ كاربكه‌ن كه‌ منداڵان‌و خێزانه‌كان به‌هۆی‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ی‌ ناحه‌زانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی‌ كه‌ركوك‌و خورماتوو و ڕوویان تێكردووه‌و نێشته‌جێبوون.

پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌و بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاوی‌ به‌ منداڵان كردووه‌و بڕیاره‌ له‌ 3 مانگی‌ داهاتوودا خزمه‌ت به‌ زیاتر له‌ 5000 منداڵ بكات له‌شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و ده‌روبه‌روبه‌ری‌‌و شاره‌كانی‌ قه‌ڵادزێ‌‌و ڕانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان.


25/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.