• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ كێشه‌و گرفتی‌ په‌یمانگا‌و سه‌نته‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی‌ گوێگرتن له‌ كێشه‌و گرفتی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 18ی‌ 10ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و م.ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و م.نازه‌نین عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هاناو شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ئاوات‌و مه‌ریوان له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌‌و به‌هار عه‌بدوڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هیوا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ئاماده‌بووان كرد به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندنه‌وه‌، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ مامۆستایان‌و توێژه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان كرد كه‌ به‌وپه‌ڕی‌ دڵسۆزییه‌وه‌ ساڵی‌ نوێی‌ خویندنیان ده‌ستپێكردووه‌‌و هیوای‌ خواست سه‌ره‌ڕای‌ گیروگرفته‌ زۆره‌كان په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان سه‌ركه‌وتووبن له‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزانی‌ ئاماده‌بوو وته‌ی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانیان خسته‌ڕوو، دواتر سه‌رجه‌م گرفته‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و گرفته‌ هونه‌ری‌‌و ته‌كنیكیانه‌ی‌ كه‌ ڕێگرن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كاندا، پاش نزیكه‌ی‌ سه‌عاتێك كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بڕیارو ڕاسپارده‌ی‌ پێویسته‌ له‌ خزمه‌ت منداڵان‌و ستافی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كاندا كۆتایی‌ هات.


25/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.