• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هه‌ردوو پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و خێزانی‌ جێگره‌وه‌ نوێده‌كرێنه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بن


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف ده‌كات‌و گفتوگۆی‌ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ بواری‌ منداڵ ده‌كه‌ن.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 12ی‌ 10ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و م.ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مه‌ولود وه‌رفا، له‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێرو به‌ڕێزان ئاده‌م كریستۆڤه‌ر‌و ناسك قادر، له‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف.

له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوان ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ تایبه‌ت به‌منداڵ‌و مافه‌كانی‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ تواناییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵدا، هه‌روه‌ك هاوكاری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ یو ئێنی‌ به‌ پێویست زانی‌ له‌م كاته‌دا كه‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ هه‌یه‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت وه‌ك پێویست ناتوانن به‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ هه‌ستن كه‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كات له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و ناوخۆ، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان، هه‌روه‌ها بایه‌خ‌و پشتیوانی‌ پڕۆژه‌كه‌ش له‌ ڕوانگه‌ی‌ پشتیوانی‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌.

ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ دیداره‌كه‌ باسكردن بوو له‌ بایه‌خی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و وه‌زاره‌تی‌ كاره‌و له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌زموون ده‌كرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌ نوێبوونه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ ستێپه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هونه‌ری‌ ده‌كرێت‌و هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ كاره‌كان هه‌ڵده‌ستێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

هه‌روه‌ها وه‌فدی‌ میوان ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ به‌رده‌وامی‌ پرۆه‌كان ده‌ربڕی‌‌و له‌م باره‌یه‌وه‌ جه‌ختیا له‌ ستراتیجی‌ خۆیان كرده‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ پاڵپشتی‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان بۆ كاركردن له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵدا.

هه‌ردوو پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان‌و پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ دوو پڕۆژه‌ن له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف به‌ڕێوه‌ ده‌چن، له‌ یه‌كه‌میاندا ساڵانه‌ زیاتر له‌ 12 هه‌زار منداڵ سود مه‌ند ده‌بن‌و پڕۆژه‌ی‌ دووه‌میش قۆناغی‌ گه‌وره‌ی‌ بڕیوه‌و له‌م ساڵی‌ نوێدا باشتر ئامانجه‌كانی‌ كۆتایی‌ دێنێته‌ دی‌ كه‌ خۆی‌ له‌ خۆگرتنی‌ پڕۆژه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ به‌جۆرێك ببێته‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ به‌هێزو شاره‌زا له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ منداڵ له‌ ڕێگه‌ی‌ پرۆسه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ ئاماده‌ن خۆبه‌خشانه‌ منداڵ له‌ ئامێز بگرن.
 


13/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.