• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان پێشوازی‌ له‌ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 4 ساڵ ده‌كه‌ن

له‌ پێناو خزمه‌تكردن به‌ منالاَن‌و له‌ په‌روه‌رده‌ كردن‌و هاوكاریكردنی‌ دایكان‌و باوكان بۆ وه‌رگرتنی‌ مناڵه‌كانیان له‌ دایه‌نگه‌ حكومیه‌كان، ساڵانه‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان پێشوازی‌ له‌ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 4 ساڵ ده‌كه‌ن.

له‌ نێو شاری‌ سلێمانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ خاوه‌نی‌ 4 دایه‌نگه‌ی‌ حكومییه‌، ئه‌وانیش دایه‌نگه‌كانی‌ (تووی‌ مه‌لیك،چوارباخ، به‌كره‌جۆ،به‌ختیاری‌)ن، به‌ پێی‌ وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیش ده‌رگای‌ ئه‌و دایه‌نگایانه‌ به‌ ڕووی‌ منداڵاندا كراوه‌یه‌.

خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ به‌راورد به‌ پێویستی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند:"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ چوار دایه‌نگه‌ی‌ له‌ نێو شاری‌ سلێمانی‌ هه‌یه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆر كه‌متره‌ له‌ چاو پێویستی‌ دانیشتوانی‌ شار، به‌لاَم به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی له‌ ئێستادا ده‌وام كه‌مبوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌زگا حكومیه‌كان ، بۆیه‌ زۆرێك له‌ خێزانه‌كان مناڵه‌كانیان ناهێننه‌ دایه‌نگاكان، بۆیه‌ ئه‌مساڵ ئه‌و فۆرمانه‌ی‌ كه‌ دابه‌شكراون له‌ ئاست توانای‌ دایه‌نگه‌كاندایه‌، ته‌نها دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌ نه‌بێت كه‌ داواكاری‌ له‌سه‌رو  توانای‌ دایه‌نگه‌كه‌یه‌ بۆیه‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ به‌شێوه‌ی‌ تیرو پشكبووه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژو سه‌عاتی‌ ده‌وام، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌لاًَیه‌تی‌ سلێمای‌ وتیشی‌:" كاتژمێری‌ ده‌وام له‌ دایه‌نگه‌كان هه‌موو ڕۆژێك له‌ 7:30 به‌یانیه‌ بۆ 2:30 پاش نیوه‌رۆ، ڕۆژانی‌ ده‌وامیش له‌  یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌یه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌ ئێسته‌دا به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ توانای‌ دایه‌نگه‌كان له‌ ژماره‌ی‌ منداڵ زیاتره‌، ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌كره‌جۆو چوارباخ‌و تووی‌ مه‌لیك به‌ڕووی‌ منداڵاندا كراوه‌یه‌.

پرۆسه‌ی‌ له‌خۆگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كاندا، نزیكه‌ی‌ له‌ شێوازی‌ وه‌رگرتن‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كاندا، جیاوازییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نرخی‌ وه‌رگرتن له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كاندا بریتییه‌ له‌ (25000 – بیست‌و پێنج هه‌زار دینار) بۆ مانگێك بۆ منداڵی‌ یه‌كه‌م‌و ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ دوو منداڵی‌ له‌ هه‌مان دایه‌نگه‌ بێت ئه‌وه‌ منداڵی‌ دووه‌م به‌ (20000 – بیست هه‌زار دینار)ی‌ لێ‌ وه‌رده‌گیرێت.

خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له‌ دایه‌نگه‌ بریتییه‌له‌ پێشوازی‌ منداڵ، خواردنی‌ به‌یانیان‌و نێوانه‌ ژه‌م‌و خواردنی‌ نیوه‌ڕوان‌و ژه‌مێكی‌ سوكی‌ پاش نیوه‌ڕۆو میوه‌، هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی‌ به‌ توانای‌ منداڵ له‌ ڕووی‌ قسه‌كردن‌و هزرییه‌وه‌، هه‌روه‌ها كات به‌سه‌ربردن‌و سه‌رقاڵی‌‌و یاری‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ وانه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ پێویسته‌به‌ پێی‌ ته‌مه‌ن‌و پێویستی‌ منداڵ.

ناونیشان‌و زانیاریی‌ له‌باره‌ی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌ به‌مجۆره‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

 ـ دایه‌نگه‌ی‌ تووی‌ مه‌لیك.
شوێن : گردی‌ جۆگه‌، پشت پاركی‌ دایك، ته‌نیشت په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان
ژماره‌ ته‌له‌فون : 053,3235392
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌ كراوه‌یه‌.

ـ دایه‌نگه‌ی‌ به‌ختیاری‌.
شوێن:  گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری - پشت په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوا. .
ژماره‌ ته‌له‌فون : 0533180207
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌ كراوه‌یه‌.

ـ دایه‌نگه‌ی‌ به‌كره‌جۆ.
شوێن: ناو ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی - شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ – به‌رامبه‌ر رێگه‌ی عه‌واڵ.
ژماره‌ ته‌له‌فون:  0533160465
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌ كراوه‌یه‌.

ـ دایه‌نگه‌ی‌ چوارباخ.
شوێن: گه‌ره‌كی چوارباخ - نزیك یاریگای سلێمانی.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533170089
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌ كراوه‌یه‌.

ـ دایه‌نگه‌ی‌ دووكان، له‌ قه‌زای‌ دوكان.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 07701039636
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌ كراوه‌یه‌.

ـ دایه‌نگه‌ی‌ چوارتا له‌ قه‌زای‌ چوارتا.
ژماره‌ ته‌له‌فون:07702210218
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌ كراوه‌یه‌.

ـ دایه‌نگه‌ی‌ بازیان له‌ شارۆچكه‌ی‌ بازیان.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 07714164383
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ دایه‌نگه‌ كراوه‌یه‌.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌



13/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.