به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كۆبوونه‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 11ی 10ی 2017، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور‌و م.سۆران سه‌عید، به‌رپرسانی به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و پلان‌و خاتوو لانه ئه‌بوبه‌كر، له شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی توندوتیژی دژی خێزان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه به‌ڕێزان كاك سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رو كاك هێمن عه‌بدولقادر، به‌رپرسی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزان‌و خاتوو راز‌و خاتوو شلێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه كاری سێ مانگی ڕابردووی نێوان شه‌ڵته‌رو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی خسته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌رای گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و باشتر به‌ڕێوه‌چونی كاره هاوبه‌شه‌كان، به‌رنامه‌و پلانی داهاتوو گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی كه به‌شێوه‌ی خولی له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی‌دا به‌شێوه‌ی خولی به‌ڕێوه ده‌چێت.
|