به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی چوارباخ‌و په‌یمانگی ڕووناكی بۆ نابینایان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
به‌مه‌به‌ستی ئاگابوون له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن‌و كاركردن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی چوارباخ‌و په‌یمانگای ڕووناكی به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 12ی 10ی 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی دایه‌نگه‌ی چوارباخی كرد‌و هۆڵه جیاجیاكانی له‌خۆگرتنی منداڵان‌و ستافی به‌ڕێوه‌بردن‌و چێشتخانه‌ی دایه‌نگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه‌ی چوارباخ بۆ كاره‌كانیان ڕێنمایی پێویستیشی پێدان بۆ باشتر به‌ڕێكردنی كاره‌كان‌و خزمه‌تكردنی منداڵان.
له سه‌ردانی دووه‌میدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز خاتوو ئاشتی نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی په‌یمانگای ڕووناكی بۆ نابینایانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز م.مه‌ریوان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا به‌باشی سه‌باره‌ت به ساڵی نوێی خوێندن‌و كێشه‌و گرفته‌كان‌و ڕۆژانی ده‌وام‌و كاری ڕۆژانه‌ی مامۆستا‌و كارمه‌ندانی په‌یمانگا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و هاوڕێكانی خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی پشتیوانی خۆی بۆ په‌یمانگاو قوتابیه‌كانی خسته‌ڕوو، دواتر سه‌ردانی پۆله‌كانی خوێندنی كرد‌و له نزیكه‌وه چاوی به مامۆستایان‌و قوتابیانی په‌یمانگاكه كه‌وت.
|