• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خزمه‌گوزارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 10ی‌ 10ی‌ 2017، له‌ هۆڵی‌ شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌ شاری‌ هه‌ولێر، فه‌رمانگه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و به‌دواداچوونی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ۆرك شۆپێكی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و لیژنه‌ ڕاسپێردراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كشت‌و كاڵ‌و ته‌ندروستی‌‌و شه‌هیدان‌و بازرگانی‌ كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ئامانجه‌كانی‌ به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خزمه‌تگوزراییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.

ۆرك شۆپه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی‌ كه‌ فه‌رمانگه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و به‌دواداچوون ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌ جیاجیاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشكه‌شی‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ پێی‌ ستاندارده‌ جیهانییه‌كان.

له‌ سه‌ره‌تای‌ ۆرك شۆپه‌كه‌دا د.نوری‌ عوسمان، سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ پێشه‌كییه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ خسته‌ڕوو، پاشان د.هێمن ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و فۆرم‌و پێوه‌رانه‌ی‌ بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت، دواتر د.سامی‌ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ سیمینارێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بۆ به‌رنامه‌ی‌ كوالێتی‌ ناسراو به‌ ئایزۆ (ISO)، هه‌روه‌ك نزیكه‌ی‌ سه‌عاتێكی‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان‌و وه‌رگرتنی‌ ڕاوبۆچوونی‌ به‌شداربووان.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ وه‌فدێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌شداری‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ بوون.


10/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.