پرسه‌و ماته‌مینی
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، به‌بۆنه‌ی خه‌مناكی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد‌و پیاوی ڕۆژه سه‌خته‌كان، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌و ماته‌مینی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
كۆچی دوایی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك مام جه‌لال تاڵه‌بانی، كه هه‌موو ته‌مه‌نی له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی‌و له خه‌باتی به‌رده‌وامدا به‌خه‌رجداو هه‌وێنی ئاشتی‌و پێكه‌وه ژیانی خه‌ڵكی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت گه‌لانی عێراق بوو، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كوردستان له‌هه‌ر چوارچارچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت‌و ته‌واوی گه‌لانی عێراق، هه‌ربۆیه هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان‌و دۆستانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره سه‌بوری گه‌له‌كه‌مان‌و خانه‌واده‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال‌و دۆستانی بدات.
انا لله وانا اليه را‌جعون
ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
3ی 10ی 2017
|