داوامانكردووه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت جێبه‌جێنه‌كرێت
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆو زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی مووچه‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بێ ئاگایی خۆی له بوونی هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند .
پاش بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به شێوازی دابه‌شكردنی مووچه به شێوه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی ناچاری به ڕێژه‌ی جیا بۆ هه‌ر پله‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران، سه‌باره‌ت به هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی هه‌مان شێوازیش بۆ مووچه‌كه‌یان، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی پێی ڕاگه‌یاندین : " ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و وه‌ك وه‌زاره‌تی كاریش داواكار بووین ئه‌و شێوازه به‌سه‌ر مووچه‌و هاوكاری هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت جێبه‌جێنه‌كرێت، چونكه له بنه‌مادا ئه‌وان مووچه‌و هاوكارییه‌كانیان زۆر كه‌مه‌و ته‌نها 150 هه‌زار دیناره، ئه‌وه‌ش به‌شی بژێوی ژیانی ئه‌و توێژه ناكات له كاتێكدا زۆرینه‌یان له هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تن‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهاتیان نییه "، هه‌روه‌ها وتی :" پاش به دواداچوون له‌و باره‌یه‌وه هه‌تا ئێستا وه‌زاره‌تی ئێمه هیچ زانیارییه‌كی پێ نه‌گه‌شتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه‌و هاوكارییه، به‌ڵام پێده‌چێت له دوو ڕۆژی داهاتوودا ئه‌وه ڕوون ببێته‌وه " .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی زۆری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و كه‌می داهاته‌وه، بڕیاریدا به ڕێژه‌ی له سه‌دا پانزه بۆ له سه‌دا حه‌فتاو پێنج له مووچه‌ی كارمه‌ندان كه‌م بكاته‌وه‌و به ناچاری بۆیان پاشه‌كه‌وت بكات، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش له مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت‌و بڕیاروایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته جیاجیاكان دابه‌شبكرێت .
|