سلێمانی ... پله‌و ئاستی دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ئاشكرا كرا
له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تداو به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه ناحكومییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، ئاست‌و پله‌ی دایه‌نگه ناحكومییه‌كانی ئاشكرا كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 2ی 10ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه ناحكومییه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌هۆیه‌وه پله‌و ئاستی دایه‌نگه ناحكومییه‌كان دیاریده‌كات‌و ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مینجاره له كوردستان له سه‌ر ئاستی هه‌رسێ پارێزگاكه ئه‌نجامده‌درێت.
له سه‌ره‌تای بۆنه‌كه‌دا، به‌رێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ئامانجه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، له وته‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌و ئه‌و ڕێوشوێنه زانستی‌و بابه‌تیانه‌ی بۆی گیراونه‌ته‌به‌ر خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك له وته‌كه‌یدا عوم
پله‌و ئاستی دایه‌نگه ناحكومییه‌كانیش له‌نێو شاری سلێمانی له به‌رزترین ئاست (گروپی A) بۆ نزمترین ئاست (گروپی D) به‌مجۆره ئاشكرا كرا:
گروپی یه‌كه‌م(گروپی A) پێكهاتبوو له دایه‌نگه‌كانی (گه‌شه، سان، به‌رزاییه‌كانی سلێمانی، شاری نه‌ورۆز، خه‌ونی منداڵان، ئایه).
گروپی دووه‌م (گروپی B) پێكهاتبوون له دایه‌نگه‌كانی: ( هه‌ره‌وه‌زی، قه‌یوان سیتی، ته‌وار، شنیار، جاف تاوه‌ر، گۆیژه، لاله، گه‌شاوه، هه‌ناره گوڵ، هه‌نگاوی بچوك، ته‌رزه، ڕۆژ، كۆشكی منداڵ، ده‌نكه هه‌ناره، ئارا، گوڵی.
گروپی سێیه‌م (گروپی C) پێكهاتبوون له دایه‌نگه‌كانی: (گوڵه مێخه‌ك، هیرۆنی نوێ، مارگرێت، مه‌یلی، له‌رین، لۆڤان، لانكه، لانیا، ئه‌له‌ند، جریوه، گه‌ڵا، سۆزی دایك، گوڵاڵه سوره).
گروپی سێیه‌م‌و كۆتایی (گروپی D) پێكهاتبوون له دایه‌نگه‌كانی (په‌لكه زێڕینه، ساندرێلا، نه‌وه‌ی نوێ، ساندیبێل، ئاده‌م، شاهانه، شه‌نگین).
جێی ئاماژه‌یه وه‌ك به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیش ئاماژه‌یان پێدا، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه بۆ یه‌كه‌مجاره له ئاستی كوردستان له شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت‌و له ڕێگه‌ی فۆرمێكه‌وه ئه‌نجامدراوه كه له پێنج به‌ش‌و 61 بڕگه پێكهاتووه‌و توێژه‌رانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌شێوه‌ی سه‌ردانی مه‌یدانی پڕیانكردوه‌ته‌وه‌و هه‌ر لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه له سێ تویًژه‌رو پاشان ئه‌نجامی هه‌رسێ تویًژه‌ره‌كه كۆكراوه‌ته‌وه‌و دابه‌شی سێ كراوه، دواتر سه‌رجه‌م نمره‌كان (كه 290 نمره‌ی ستانداردن) دابه‌شكراون به‌سه‌ر چوار گروپدا، گروپی یه‌كه‌م (A) نمره‌كانیان له‌سه‌رو (219) خاڵه‌وه‌یه‌و گروپی دووه‌م (B) نمره‌كانیان له نێوان (145 بۆ 219)و گروپی سێیه‌م (گروپی C) نمره‌كانیان له‌نێوان (72.5 بۆ 145)و كۆتا گروپ (گروپی D) نمره‌كانیان كه‌متره له(72.5).
له كۆتایی بۆنه‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕای دابه‌شكردنی بروانامه به‌سه‌ر ئه‌و دایه‌نگانه‌ی توانیویانه ئاسته‌كانی A, B به‌ده‌ستبهێنن، به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌وان له‌به‌ر هه‌ستیاری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و چاودێری منداڵ له قۆناغی خوار چوار ساڵیدا، ڕێگه ناده‌ن كاری به‌ڕێوه‌بردنی دایه‌نگه ببێته كارێكی بازرگانی ته‌نهاو گرنگی به ستاندارده‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و چاودێری ئاست به‌رز نه‌درێت، به‌رده‌وامیش چاودێری دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن‌و ئاسته‌كانیش به‌پێی گۆڕانكاری له دایه‌نگه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.0، هه‌روه‌ك دووپاتیانكرده‌وه كه منداڵانی دایه‌نگه له ده‌ستێكی ئه‌میندان‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌ته‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێن.