• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ په‌یمانگاكانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن ده‌ستی‌ پێكرد

هاوشێوه‌ی‌ خوێندنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 2ی‌ 10ی‌ 2017، یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن له‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ستی‌ پێكرد.

له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.موحه‌مه‌د سه‌یدقادار، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو كارمه‌ندان، له‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن ده‌ستی‌ پێكرد.

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خاوه‌نی‌ 5 په‌یمانگاو سه‌نته‌ری‌ تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌ له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێرو دهۆك، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ (په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان، ڕووناكی‌ بۆ نابینایان، سه‌نته‌ر ئۆتیزم، په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك، په‌یمانگای‌ هانا بۆ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌، سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان) له‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ (هیوا و ڕووناكی‌) پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن هاوشێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بۆ نابیستان‌و نابینیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و به‌ هه‌مان پرۆگرامی‌ خوێندن، هه‌روه‌ك خوێندن له‌ هه‌ردوو په‌یمانگا تا نۆیه‌تی‌ بنه‌ڕه‌تیه‌‌و دواتر نابینایان ده‌چنه‌ قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌‌و بڕیاریشه‌ له‌م ساڵه‌وه‌ نابیستان له‌ ئاماده‌یی‌ پیشه‌یی‌ وه‌ربگیرێن.


02/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.