• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌رنامه‌و پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ تاوتوێكرد

له‌ هه‌ردوو ڕۆی‌ چوارشه‌ممه‌، 30ی‌ 9 و یه‌كشه‌ممه‌، 1ی‌ 10ی‌ 2017، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان‌و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی‌ نۆیه‌می‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ سازكردو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا هاوكات پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ وه‌رزی‌ هاوین هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رپرسانی‌ به‌شداربوو، ڕاپۆرتی‌ خۆیان له‌سه‌ر سێ‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ كاره‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌ پاش خستنه‌ڕووی‌ هه‌ر ڕاپۆرتێكیش گفتوگۆی‌ كارو به‌رنامه‌ جێ‌ به‌جێنه‌كراوه‌كان له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ كراو هۆكاره‌كانی‌ ئه‌نجام نه‌دانی‌ هه‌ر بڕگه‌یه‌ك‌و گیروگرفته‌كانی‌ ده‌خرانه‌ ڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ به‌ش‌و كارمه‌ندانیان كرد كه‌ زۆر دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ ڕابردوودا ئه‌نجامداوه‌و سێ‌ مانگی‌ پڕ له‌ چالاكی‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها به‌شه‌كانیشی‌ ڕاسپارد له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌دا پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ داهاتووی‌ ئه‌مساڵی‌ 2017 داڕێژن‌و له‌كاتی‌ داڕشتنی‌ پلانه‌كانیشدا ڕه‌چاوی‌ تواناییه‌ ماددی‌‌و مرۆییه‌كانی‌ به‌رده‌ستیان بكه‌ن.

ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌ك نه‌ریتی‌ خۆی‌ هه‌موو مانگێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ئه‌نجامده‌دات، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی‌ له‌كاتی‌ پێویست‌و نا ئاساییدا به‌ڕێوه‌ ده‌چن، هه‌روه‌ك سێ‌ مانگ جارێكیش پلانه‌كانی‌ داده‌ڕێژێت‌و كارو به‌رنامه‌كانی‌ بۆ سێ‌ مانگ ده‌خاته‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردنه‌وه‌ تا ئاسانتر و واقیعی‌ ترو باشتر توانای‌ بشكێت به‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كاندا.

ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێكدێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌گشتی‌‌و دوو یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سێ‌ شاره‌زا له‌ بواره‌كانی‌ دارایی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ یاساو پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچون‌و ئه‌ندازیاری‌‌و ژمێریاری‌‌و وردبینی‌‌و دایه‌نگه‌كان‌و شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.


01/10/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.