• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگدا، 5000 منداڵ سودمه‌ندبوون له‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و وه‌رزشی‌

له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵشتی‌ منداڵ‌و خێزان له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوودا 5000 منداڵ له‌ خزمه‌تگوزاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و هونه‌ری‌‌و وه‌رزشی‌‌و هونه‌ری‌ ده‌ست سودمه‌ندبوون.

به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ كۆتایی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێر‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمی‌ گه‌ڕۆك، سه‌نته‌ری‌ هه‌میشه‌ییه‌وه‌ له‌شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگدا (1ی‌ 3 تا1ی‌ 9ی‌ 2017) زیاتر له‌ 5000 منداڵ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراجۆره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ سودمه‌ندبوون.

خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ پرۆژه‌كه‌ بۆ منداڵان پێكدێن له‌ (ڕێنمایی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ده‌روونی‌، بابه‌تی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و فێركردنی‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و كوردی‌‌و ئینگلیزی‌‌و زانستی‌ كۆمپیوته‌ر، وه‌رزش‌و یارییه‌ جۆراوجۆره‌ وه‌رزشییه‌كان، هونه‌رو بابه‌ته‌ جیاجیا هونه‌رییه‌كان، كاری‌ ده‌ست وه‌ك درومان‌و ده‌ستڕه‌نیگی‌)، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ پێشكه‌شكردنی‌ پشتیوانی‌ دارایی‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ پێشویستیان به‌ هاوكاری‌ هه‌یه‌‌و هه‌ژارن.

پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پڕۆژه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ چاوێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و سه‌نته‌ره‌كانی‌ منداڵانیان‌و به‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف بۆ ماوه‌ی‌ 3 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌و له‌ 1ی‌ 3ی‌ 2017 بۆ 1ی‌ 9ی‌ 2017 توانیویه‌تی‌ سود به‌ 5000 منداڵی‌ ئاواره‌و ناوخۆو ناوخۆ بگه‌یه‌نێت.

له‌باره‌ی‌ ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌و چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانی‌ ڕاگه‌یاند :"وه‌ك له‌ ناوو ناوه‌ڕۆكی‌ پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و پاراستنی‌‌و په‌ره‌پێدان به‌ تواناكان‌و راهێنان‌و فێركردنی‌ له‌سه‌ر شته‌ باشه‌كانی‌ ژیان ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌، زۆر خۆشحاڵم كه‌ پڕۆژه‌كه‌ قۆناغێكی‌ تری‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ بڕی‌‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌ران‌و كارمه‌ندان‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه‌ توانرا خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ی‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان بكرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ پشتیوانی‌ ماددی‌‌و مه‌عنه‌وییه‌وه‌، بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ش سوپاسی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌به‌شداربوون له‌ پڕۆژه‌كه‌دا، چ به‌رپرسان‌و سه‌رپه‌رشتیاران‌و توێژه‌ران‌و كارمه‌ندان، چ به‌شی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كه‌ هاوكاری‌ پڕۆژه‌كه‌ن"، سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌یان له‌ داهاتوودا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌ :"ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا نزیكه‌ی‌ سێ‌ ساڵه‌ كارده‌كات‌و هه‌ر ساڵێك سود له‌ پرۆژه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردووداو قۆناغ به‌ قۆناغ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ باشتر كراوه‌، به‌رنامه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ پڕۆژه‌كه‌ بده‌ین چونكه‌ پڕۆژه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌توانێت خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر منداڵان بكات كه‌ له‌م شه‌ش مانگه‌ی‌ كۆتاییدا نزیكه‌ی‌ 5000 منداڵ سودمه‌ندبوون، ئومێده‌واریشم ڕێكخراوه‌كان به‌رده‌وام بن له‌ پشتیوانی‌ ئێمه‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ تری‌ كوردستان له‌م دۆخی‌ قه‌یرانه‌دا هه‌تا بتوانین پێكه‌وه‌ خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ كوردستان‌و خێزانه‌كانیان بكه‌ین".

له‌باره‌ی‌ به‌ هاوكارییه‌ داراییه‌كان بۆ منداڵ‌و خێزان له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌دا، به‌ڕێز م.ئاراس ناسر، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ یه‌كه‌می‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ ڕاگه‌یاند :" له‌م شه‌ش مانگه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌دا 150 خێزان كه‌ 90یان له‌ سلێمانی‌‌و 60 یان له‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان بوون هاوكاریكراون، هاوكارییه‌كانیش بریتبووه‌ له‌ بڕی‌ 50 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانێك"

سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ڕێز كاك سۆران سه‌عید،به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و یه‌كێك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ پڕۆژه‌كه‌ پێی‌ ڕاگه‌یاندین :" له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌دا‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونیه‌وه‌ هوشیاری‌ چۆنییه‌تی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێگه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنان‌و سه‌ردانی‌ مه‌یدانییه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ خێزان كراوه‌، ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سودمه‌ندبوون بریتیبوون له‌ 362 دایك‌و 178 باوك".

به‌ڕێز خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌پرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و یه‌كێكی‌ تر له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ خوله‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌ی‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ خوله‌كه‌دا ئه‌نجامدراون وتی‌ :" بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ خوله‌كه‌و باش به‌ڕێوه‌چوونی‌، ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌ توانای‌ ستافه‌كان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ جۆراوجۆره‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 196 كارمه‌ندی‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌شداری‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ جۆراوجۆر بوون".

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌دا، به‌رنامه‌یه‌ك ته‌رخان بوو بۆ پاڵپشتی‌ هێڵی‌ 116ی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان كه‌ تیایدا له‌لایه‌ك ده‌وامی‌ هێڵه‌كه‌ به‌ سه‌عات‌و ڕۆژ زیادكرابوو، هه‌روه‌ها هێڵه‌كه‌و شێوازی‌ كاركردنی‌ به‌ منداڵان ده‌ناسێنران، هه‌ربۆیه‌ له‌ماوه‌ی‌ له‌و شه‌ش مانگه‌دا هێڵه‌ توانیویه‌تی‌ وه‌ڵامی‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فوونی‌ بداته‌وه‌، له‌و په‌یه‌وه‌ندییانه‌ش نزیكه‌ی‌ 860 یان كێشه‌ی‌ جۆراوجۆربوون، له‌وانه‌ش 334یان كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ناوخۆبوون‌و 30یان ئاواره‌ی‌ سوری‌‌و 496یان ئاواره‌ی‌ ناوخۆی‌ عێراق بوون، توانراوه‌ 258 له‌ كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ربكرێن له‌لایه‌ن توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ هێڵی‌ 116ه‌وه‌، هه‌روه‌ها 602 كێشه‌ش به‌ ڕێگه‌ی‌ ناردنیان بۆ دامه‌زراوه‌و ڕێكخراروی‌ جیاجیا چاره‌سه‌ر بكه‌ن. 

بۆ خستنه‌ڕووی‌ زانیاری‌ زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌، له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ به‌زمانی‌ كوردی‌‌و ئینگلیزی‌ به‌شێوه‌ی‌ pdf ده‌خه‌ینه‌ڕوو:


28/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.