• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
چالاكی‌ (ئایندە چاوەڕێتە، تەندروسیت بو ئیمە گرنگە) له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو


به‌مه‌به‌ستی‌ پێشكه‌شدنی‌ ژماره‌یه‌ ڕێنمایی‌ ته‌ندروستی‌، ڕێكخراوی‌ (گرین ئه‌پڵ - سێوی‌ سه‌وز) چالاكییه‌كی‌ پڕ له‌ زانیاریی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ چه‌ند زانیارییه‌كه‌دا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆ منداڵانی‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان به‌ڕێوه‌برد.

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 24ی‌ 9ی‌ 2017، رێکخراوی(green apple - سێوی‌ سه‌وز) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی چاودێری‌و  گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆمەڵێک چالاكی‌ لە خانەی نەوجەوانانی کوڕان‌و خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ کچانی سلێمانی ئەنجام دا کە پێكهاتبوون له‌ چالاكی‌‌و سیمینارو یارییه‌كی‌ جۆراوجۆر.

سمینارەکان لەبارەی ( کاریگەری ئامێره‌ تەکنەلۆجییه‌کان لەسەر نەوجەوانان، وەرزش، چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە گواستراوەکان، تەندروستی ددان) بوون، هاوكاتی‌ سیمیناره‌كان، بابه‌ته‌ رۆشنبیریی‌‌و زانستی‌‌و پزیشكییه‌كان به‌ شێوه‌ی‌ پراكیتكی‌ بۆ منداڵان ده‌خرانه‌ ڕوو، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌ سیمیناره‌كان له‌ شێوازی‌ پێشبڕكێ‌و دیاریدا پێشكه‌شكران.

ساسان موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ چالاكییه‌كه‌و به‌رپرسی‌ كارگێڕی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌و باره‌یه‌و به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانی‌ ڕاگه‌یاند: " ئێمه‌ وه‌ك ژماره‌یه‌ك گه‌نج كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ین به‌ پێویستمانزانی‌ به‌م خزمه‌ته‌ پشتگیری‌ خانه‌كان‌و منداڵه‌ خۆشه‌ویسته‌ نازداره‌كان بكه‌ین، هه‌روه‌ك بۆ سه‌رخستنی‌ چالاكییه‌كه‌ش سوپاسی‌ به‌رپرسی‌ خانه‌كان‌و به‌رێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تیش سوپاسی‌ تایبه‌ت ئاراسته‌ی‌ م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوانمان بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ سمیناره‌كان‌و چالاكییه‌كه‌، هیوادارین ئامانجه‌كان پێكابێت كه‌ ڕۆشنبیركردنی‌ منداڵه‌كان بوو به‌ كۆمه‌ڵێك زانیاریی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ بۆ ئێستاو ئاینده‌ی‌ هه‌ركه‌سێك گرنگن".


28/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.