• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ دادوه‌ری‌ نه‌وجه‌وانان ده‌كات

به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ تر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ دادوه‌ری‌ نه‌وجه‌وانانی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كات‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر مافه‌كانی‌ منداڵ‌و نه‌وجه‌وان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ گفتوگۆكان بوو. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 27ی‌ 9ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ پلان‌و هۆبه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌رپرسی‌ خانه‌كانی‌ ساوایان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كچان، پێشوازی‌ كرد له‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ دادوه‌ری‌ نه‌وجه‌وانان، له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كاك دیار له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزو به‌ڕێزان كاك سه‌ڵاح شێخ له‌تیف‌و خاتوو ڕووخسار ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتی‌ له‌ سلێمانی‌.

له‌و دیداره‌دا گفتوگۆی‌ تێرو ته‌سه‌ل له‌سه‌ر مافه‌ یاساییه‌كانی‌ منداڵ‌و كێشه‌كانی‌ منداڵانی‌ په‌رته‌وازه‌و هێندێك پرسی‌ په‌یوه‌ست به‌ مافی‌ منداڵان له‌ خانه‌كان كرا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ منداڵان كرده‌وه‌و ئاماده‌یی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربڕی‌ كه‌ به‌ پێی‌ توانا به‌رده‌سته‌كان‌و به‌ دڵسۆزی‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌موو توانایه‌كی‌ خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ هه‌تا مافه‌كانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدان باشتر مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بن، هه‌روه‌ك كاری‌ لیژنه‌كه‌شی‌ به‌ گرنگ‌و پێویست زانی‌ له‌ پێناو هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتری‌ نێوان دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌كان بۆ خزمه‌تی‌ منداڵان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

لیژنه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ دادوه‌ری‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لیژنه‌یه‌كه‌ ئه‌ركی‌ به‌ دواداچوونی‌ مافه‌ یایاسییه‌كانی‌ منداڵانه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ داواكاری‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و پۆلیسی‌ نه‌وجه‌وانان‌و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی‌ تر ئه‌ندامن تێیدا.


27/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.