• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاری‌ مانگێكی‌ ڕابردووی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ، به‌شی‌ چاودێریی‌ خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌گه‌ڵ به‌شی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كۆده‌بێته‌وه‌ .

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 4ی‌ شوباتی‌ 2016، به‌شی‌ چاودێریی‌ خێزان كه‌ ئه‌ركی‌ به‌ڕێوبردن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ بۆ ئاواره‌كانی‌ له‌ ئه‌ستۆیه‌، له‌گه‌ڵ به‌شی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كۆوویه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاری‌ مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵی‌ پڕۆژه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ كراو، لایه‌نه‌ به‌هێزو لاوازه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ دیاریكراو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر باشتر جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌ كرده‌وه‌ .

شایانی‌ باسه‌ پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ به‌ پاڵپشتی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌ ڕێگه‌ی‌ چوار تیمه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، تیایدا هاوكاری‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دارایی‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئه‌و منداڵه‌ ئاواره‌ سوری‌‌و عێراقییانه‌ی‌ پێویستیان به‌ هاوكارییه‌، پرٍۆژه‌كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كاركردن‌و تیایدا سه‌دان منداڵ‌و خێزان به‌ هۆیه‌وه‌ سودمه‌ندبوون .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاره‌زوو غه‌فوور، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ چاودێری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئاراس ناسر، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ به‌شی‌ پلان‌و پشتیوان موحه‌ممه‌د، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ به‌شی‌ چاودێری‌ خێزان به‌شداربوون‌و له‌ ڕێكخراوی‌ یونسێفیش ئه‌گنیس قه‌ره‌نی‌، لێپرسراوی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌بوو 


05/02/2016
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.