• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌شداری‌ كۆنفرانسێكی‌ تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و فێركردنی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دةكات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 19ی‌ 9ی‌ 2017، له‌ هۆڵی‌ هۆتێل چوارچرای‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆنفرانسێكی‌ تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌ت به‌ڕێوه‌چوو‌ و به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و وه‌فدێكی‌ پێكهاتوو له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ (هیوا، ڕووناكی‌، ئۆتیزم، هانا، ئاوات) به‌شداربوون‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیایدا وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ سێ‌ ته‌وه‌ر پێكهاتبوو، ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌م بریتیبوو له‌ كێشه‌كانی‌ قوتابیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌ت‌و دووه‌م باسی‌ له‌ كێشه‌ی‌ كه‌می‌ مامۆستاو ڕاهێنانیان‌و ته‌وه‌ری‌ سێیه‌م بریتیبوو له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر منداڵانی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ی‌ تایبه‌ت‌و كۆلێجه‌كانیان له‌ پارێزگاكان.

له‌ ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌مدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا كێشه‌كانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ بواری‌ په‌رورده‌و فێركردندا به‌مجۆره‌ خسته‌ڕوو:
1ـ كێشه‌ی‌ یه‌كه‌م تێنه‌گه‌یشتنی‌ منداڵ‌و خێزان‌و مامۆستاو كۆمه‌ڵگه‌ له‌ مافه‌كانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كه‌ خۆی‌ له‌ مافی‌ خوێندن‌و فێربووندا ده‌بینێته‌وه‌ به‌بێ‌ هه‌ڵاوێردن.
2ـ كێشه‌ی‌ تێكه‌ڵی‌ ئه‌ركی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ په‌روره‌ده‌و فێركردن له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا,
3ـ نه‌ڕه‌خسانی‌ هه‌لی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوون بۆ هه‌موو منداڵێكی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ هۆی‌ كه‌می‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكان‌و هۆڵه‌ تایبه‌ته‌كان، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ چه‌قی‌ شاره‌ گه‌وره‌كان یان پارێزگاكاندا به‌لاوازی‌ هه‌ن‌و له‌ شارو شارۆچكه‌كان بوونیان نییه‌.
4ـ كێشه‌ی‌ بیناو پرۆگرام‌و ... هێندێك كێشه‌ی‌ هاوشێوه‌.

له‌ كۆتایی‌ وته‌كه‌شیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیمان پێشنیاری‌ كرد وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌ ته‌واوه‌ی‌ بچێته‌ ژێربار‌و به‌رپرسیارێتی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردنی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و ئه‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌رانه‌ی‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردنیان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بچنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌، حكومه‌تیش به‌ بودجه‌یه‌كی‌ باشتره‌وه‌ پشتگیری‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بكات بۆ پێشخستنی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت بۆ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ هه‌ڵه‌به‌و ڕێكخراوی‌ فیدای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و وه‌زاروه‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ڕێكخرابوو و به‌شداربووانی‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رپرسان‌و كادیرو سه‌رپه‌رشتیارانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادیمییه‌كان‌و یه‌ك ڕۆژی‌ خایاندو تیایدا ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كران.


21/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.