• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: ڕێوڕه‌سمێك بۆ ڕێزلێنان له‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌كانی‌ كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان‌و هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان له‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و هێڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ 17ی‌ 9ی‌ 2017، یه‌كشه‌ممه‌، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان كاك سۆران عومه‌ر‌و كاك سالار مه‌حمود‌و د.پشتیوان حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و به‌ڕێزان كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كاك ئه‌نوه‌ر تاهیر، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاوخاتوو میدیا شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو نه‌رمین عه‌بدوڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێزلێنان له‌ كارمه‌ندانی‌ خانه‌كانی‌ كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد تیایدا سه‌ره‌ڕای‌ به‌خێرهێنانی‌ میوانه‌كان، به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ كرد كه‌ خۆی‌ له‌ بایه‌خی‌ كاری‌ كارمه‌ندانی‌ دڵسۆزی‌ خانه‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێزیان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌كاری‌ پیرۆزی‌ ئه‌وان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواشی‌ خواست هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ به‌هه‌مان بایه‌خه‌وه‌ له‌ ئیشی‌ پیرۆزی‌ كارمه‌ندان چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بڕوانێت له‌ خزمه‌تكردنی‌ ئه‌و منداڵ‌و به‌ساڵاچووانه‌ی‌ ئامێزو باوه‌شی‌ خێزانه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، دواتریش به‌ڕێز م.نه‌رمین عه‌بدوڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوان وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سوپاسی‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌یانده‌ كارمه‌ندانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا ڕێزیان لێنرا.
دواتر له‌لایه‌ن میوانانی‌ ئاماده‌بووه‌وه‌ بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ 110 كارمه‌ند كرا.


17/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.