• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید ده‌كات‌و چالاكییه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ كه‌مئه‌ندامان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید ده‌كات‌و له‌وێ‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ردان‌و دیداری‌ جیاواز له‌گه‌ڵ به‌رپرسان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ئه‌نجامده‌دات.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 14ی‌ 9ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م.سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیدی‌ كردو له‌وێ‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌ندازیار كاوه‌ شێخ عه‌لی‌، جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیده‌وه‌ پێشوازی‌ كرا، له‌ دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ هاووڵاتیان كرد، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ دیداره‌كه‌ش ته‌رخان بوو بۆ باسكردن له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی‌ گشتی‌ نوێیه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیدو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ نوێیه‌كه‌ی‌.

دواترو به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید كار چالاكییه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌ یاریگاو مه‌له‌وانگه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.مه‌ریوان وه‌هبی‌، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌و ئه‌ندامان‌و مامۆستایان‌و ڕاهێنه‌رانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌و به‌رسه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی‌ به‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كه‌وت له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ چالاكییه‌كانداو گوێی‌ له‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ گرد سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌و كاره‌كانیان به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ (فیدا)و به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ ڕێكخراوی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ كارو چالاكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و هونه‌ری‌‌و وه‌رزشی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵان‌و گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و وتی‌ "ئه‌م كارانه‌ی‌ ئێوه‌ زۆر پیرۆزن‌و پێویسته‌ هه‌موومان تێبگه‌ین كه‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت منداڵانی‌ بێ‌ توانا نین، به‌ڵكه‌ هه‌ر كاتێك پشتیگیریی‌ دامه‌زراوه‌و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌و خێزان هه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌و هاووڵاتی‌‌و منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كۆمه‌ڵگه‌و ده‌توانێت داهێنان‌و تواناییه‌كانی‌ خۆی‌ پیشانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بدات"، نمونه‌شی‌ به‌و منداڵه‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ خێرادا توانیویانه‌ فێری‌ مه‌له‌وانی‌ ببن‌و وه‌ك هاوڕێكانیان به‌ چالاكییه‌وه‌ وه‌رزشی‌ مه‌له‌ ئه‌ندامبده‌ن، به‌تایبه‌ت منداڵانی‌ نابیست‌و ته‌نانه‌ت منداڵی‌ نابیا.

له‌ كۆتایی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بینه‌ری‌ چالاكییه‌كانی‌ منداڵان بوو له‌ بواری‌ هونه‌رو وه‌رزشداو ده‌ستخۆشی‌ لێكردن‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن‌و پشتیوانی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ خۆیان‌و ڕێكخراوه‌كه‌یان پیشاندا.


15/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.