خزمه‌تگوزاری خانه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوو
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی تری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به خانه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 10ی 9ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و خاتوو گه‌شاو عومه‌ر، شاره‌زای دارایی‌و خاتوو ڕێزان گورون، به‌رپرسی ژمێریری‌و م.سۆران سه‌عید به‌رپرسی پلان‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و خاتوو به‌ناز كه‌ریم، به‌رپرسی خانه‌ی به‌ساڵاچووان‌و م.هیوا سه‌عید، به‌رپرسی هێڵی 116ی منداڵان‌و خاتوو چۆپی عه‌لی، به‌رپرسی خانه‌ی ساوایان‌و م.ئیبراهیم ته‌یب، به‌رپرسی خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی كوڕان‌و خاتوو نیان ئیبراهیم، به‌رپرسی خانه‌ی كچانی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوو له گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕێكخراوی منداڵپارێز بۆ پاڵپشتی خانه‌كانی منداڵان‌و ژیان‌و دۆخی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و داهات‌و خه‌رجی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هێندێك پرسی تری په‌یوه‌ست به بواری به‌ڕێوه‌بردنی خانه‌كان‌و چۆنیه‌تی سازدانی مه‌راسیمی ڕێزلێنان له كارمه‌ندانی خانه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی بۆ ته‌وه‌ره‌و به‌رنامه‌كان كرد‌و به بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی پێویسته‌وه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|