• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆنفرانسی‌ تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كرێت

له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ ئاماده‌ی‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌رێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان، تاوتوێی‌ كارو به‌رنامه‌ی‌ كۆنفرانسی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرا.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 10ی‌ 9ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و شاره‌زایانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌درانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ (هیوا، ڕووناكی‌، ئاوات، ئۆتیزم، هانا، ڕۆشنایی‌)، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كاری‌ كۆنفرانسی‌ تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنان بۆ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر (میكانیزمی‌ كاری‌ كۆنفرانسه‌كه‌، ئامانجه‌كانی‌، چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوون، به‌شداربووانی‌ كۆنفرانس،  كات‌و شوێن، ئه‌گه‌ره‌كانی‌ سه‌ركه‌وتن‌و گرفته‌كانی‌ به‌رده‌م كۆنفرانس).
له‌ پاش گفتوگۆیه‌كی‌ چڕو پڕی‌ ئاماده‌بووان، لیژنه‌یه‌كی‌ باڵا بۆ سه‌رپه‌رشتی‌ كاری‌ كۆنفرانسه‌كه‌ پێكهێنرا‌و بیرۆكه‌ی‌ میكانیزمی‌ كاری‌ كۆنفرانسه‌كه‌و به‌شداربووان‌و ئامانجه‌كانی‌ گه‌لاڵه‌ كران.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ بیرۆكه‌ی‌ به‌ستنی‌ كۆنفرانسێك بۆ ڕێكخستنی‌ كاری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنان بۆ مندانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ماوه‌یه‌كه‌ لای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گه‌ڵاڵه‌ بووه‌و بڕیاروایه‌ له‌ ئاینده‌دا هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌ستنی‌ ئه‌و كۆنفرانسه‌ بچنه‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردنه‌وه‌.


10/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.