• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
فۆرمی‌ سودودوه‌رگرتن له‌ كورسی‌ خوێندن بێ‌ به‌رانبه‌ر له‌ زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه‌)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ فۆرمی‌ وه‌رگرتن بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كانی‌ (گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، جیهان) بۆ خوازیارانی‌ خوێندن له‌ زانكۆ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه‌) ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
 
پاش ڕێككه‌وتنی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ زانكۆكانی‌ (جیهان، گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، كۆمارو بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا) له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه‌)‌و واژۆكردنی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ 18ی‌ 7ی‌ 2017 له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و نوێنه‌رانی‌ هه‌رسێ‌ زانكۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنی‌ پرۆسه‌كه‌ فۆرمێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌، تا ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی‌ خوێندن له‌‌و سێ‌ زانكۆیه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانیان تێدایه‌ به‌شداری‌ پرۆژه‌كه‌ بكه‌ن.

به‌ پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ فۆرمه‌كه‌ مه‌رجه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بریتین:
1ـ پێویسته‌ خوێندكار بێ‌ له‌ ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ یه‌ (یێ‌ سه‌رپه‌رشت) ئه‌ژماربكرێت‌و به‌ هۆكاره‌كانی‌ (شه‌هیدبوون، كۆچی‌ دوایی‌، ونبوون، زیندانی‌) باوكی‌ له‌ده‌ستدابێت.
2ـ پێویسته‌ خوێندكار هه‌موو مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ له‌ زاكۆ تێدابێت.
3ـ پێویسته‌ خوێندكار خۆی‌ كورسی‌ خوێندنی‌ له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكان به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌م فۆرم‌و پشتگیرییه‌ ته‌نها بۆ به‌خشینه‌ له‌ تێچووی‌ خوێندن.

له‌ فۆرمه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ سه‌رجه‌م منداڵان(خوێندكاران)ی‌ نازدار ده‌گرێته‌وه، واته‌: منداڵانی‌ خانه‌كان، منداڵانی‌ تۆری‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، هه‌ر منداڵێكی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئێستادا ده‌توانێت پاڵپشتی‌ ته‌نها 6 كورسی‌ خوێندن بكات، بۆ هه‌ر زانكۆیه‌ك 2 كورسی‌، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی‌ داواكاران زیاتر بوو له‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كان، ئه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌  فۆرمه‌كه‌وه‌ پێشبڕكێ‌ له‌ نێوان داواكاراندا دروست ده‌كرێت به‌ پێی‌ سیستمێكی‌ خاڵبه‌ندی‌ تا كه‌سانی‌ شایسته‌ دیاریبكرێت.
هه‌ر به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ فۆرمه‌كه‌ش كاتی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم بریتییه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ (9)ی‌ هه‌ر ساڵێك، كاتی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ش كراوه‌یه‌ تا 15ی‌ 11، واته‌ ئه‌و كاته‌ی‌ كۆتایی‌ به‌ پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندكاران دێت له‌ زانكۆ.



08/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.