• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
گفتوگۆی‌ دۆخی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كرێت


به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و دۆخی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان‌و باشتركردنی‌ ئاستی‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و وه‌فدی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌ .

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 4ی‌ شوباتی‌ 2016،  له‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌كانی‌ كوردستان هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و وه‌فدێكی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ هه‌شت ستراتیجییه‌تی‌ پێشنیاركراوی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ خۆیان بۆ دۆخی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و چۆنییه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و به‌هێزكردنی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت‌و بازاڕی‌ كارو باشكردنی‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ كرێكاران‌و باشكردنی‌ ڕه‌وشی‌ كاری‌ ئافره‌تان‌و به‌شدارییان له‌ كارو بازاڕو به‌رهه‌مهێناندا پێشنیاریانكردووه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆكبوون له‌سه‌ر یه‌كخستنی‌ تواناكان له‌ پێناو باشكردنی‌ دۆخی‌ كارو ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ڕووی‌ یاساییه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و په‌رله‌مانتارانی‌ به‌شداربووش داوایانكرد هاوكارییه‌كانی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ قۆناغی‌ هاوكاری‌‌و ڕاوێژی‌ یاسایی‌‌و ڕاهێنان ده‌رچن بۆ هاوكاری‌‌و پتشویانی‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان له‌پێناو باشكردنی‌ ژیان خه‌ڵكی‌ هه‌ژارو كرێكار‌و ئه‌و قوتابیانه‌ی‌ به‌هۆی‌ خراپی‌ باریی‌ داراییه‌وه‌ ناچارده‌بن خوێندن به‌جێبهێڵن .

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌شه‌ دارا حه‌فید سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان‌و منیره‌ عوسمان‌و د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین‌و په‌روا عه‌لی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌ بوون‌و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕێبوار ڕه‌سوڵ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاسا‌و سۆران حه‌سه‌عید به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون . 



04/02/2016
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.