+ وێنه: كارمه‌ندانی دایه‌نگه‌ی ڕانیه هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن
زۆرێك له كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاوشانی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان، به‌شدارده‌بن له كاری پێكه‌وه‌یی‌و پارێزگاریكردن له پاك‌و خاوێنی‌و پاكڕاگرتنی دامه‌زراوه‌كانیان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی دڵسۆزی كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی دایه‌نگه‌ی ڕانیه‌ی حكومی هه‌ستان به پاككردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌و شۆردنی فه‌رش‌و كومبار‌و پێداویستییه‌كانی دایه‌نگه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نمونه‌كانی كاری پێكه‌وه‌یی‌و ڕوحی هاوكاری‌و خۆشه‌ویستی دامه‌زراوه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان.
له‌مباره‌یه‌وه، خاتوو خونچه عه‌زیز، به‌رپرسی دایه‌نگه‌ی ڕانیه وتی: " ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه خزمه‌تكردنی منداڵان‌و خۆشه‌ویستنی دامه‌زراوه‌كه‌مانه‌و له‌مباره‌یه‌وه زۆربه‌ی جاره‌كان سه‌رجه‌م كارمه‌ندان به‌شدارده‌بن له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌و شۆردنی پێداویستییه‌كانی دایه‌نگه، له‌م ڕوه‌وه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م".
|