ڕۆژی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌و ده‌وامی فه‌رمی په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مجۆره ده‌بێت
هاوشێوه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به نووسراوێك كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی كردووه ڕۆژه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌و ده‌وامی فه‌می له په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی خۆی دیاریكرد.
به‌پێی نوسراوی ژماره 2429 له 6ی 9ی 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆژی شه‌ممه، 9ی 9ی 2017 به ڕۆژی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ی مامۆستایان‌و كارمه‌ندان دیاریكردوه‌و یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی ساڵی 2017 - 2018 ش بریتی ده‌بێت له ڕۆژی دوو شه‌ممه، 2ی 10ی 2017 .
جێ ئاماژه‌یه هاوشێوه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی خوێندنی تایبه‌ت به منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه‌و تیایدا ساڵانه منداڵان ده‌چنه پرۆسه‌ی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه، له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێوگای سلێمانیش پێنج په‌یمانگاو سه‌نته‌ری تایبه‌تمه‌ند هه‌ن كه بریتین له په‌یمانگاگانی (هیوا بۆ نابیستان، رووناكی بۆ نابینایان، ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك، هانا بۆ ڕاهێنانی پیشه‌یی، ئۆتیزم بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم).
|