• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مامۆستا عه‌لی‌ باپیر كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان ده‌كات

به‌ یاوه‌ری‌ وه‌فدێكی‌ حزبی‌‌و حكومی‌‌و په‌رله‌مانی‌ به‌ڕێز م.عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و  پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ئاراسته‌ی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ خانه‌كان كرد.

چواره‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربان، 4ی‌ 9ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، به‌ یاوه‌ڕی‌ به‌ڕێزان شێخ فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری‌ په‌رله‌مان‌و م.ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌و كاك سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و م.ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ‌و كاك حاجی‌ دیار، به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌‌و شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندوستی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و كاك نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هیوا ڕه‌حمان، ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌‌و موحه‌ممه‌د، ڕه‌وف، به‌رپرسی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و ڕازاو عه‌بدول، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان پێشوازی لێكرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عه‌لی‌ باپیر سه‌ردانی‌ به‌ساڵاچووان‌و منداڵانی‌ له‌ خانه‌كانی‌ ساوایان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان كردو پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ لێكردن‌و هیوای‌ خواست هه‌میشه‌ هه‌واڵی‌ باشیان له‌باره‌وه‌ ببیستێت‌و له‌ باشترین‌و ئاینده‌یه‌كی‌ ڕووندا بیانبینێت.

له‌ وته‌یه‌كیشیدا بۆ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڕێز م.عه‌لی‌ باپیر  ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌كان كرد كه‌ سه‌ره‌رای‌ گیرو گرفته‌ جۆراوجۆره‌كان دڵسۆزانه‌ كارێكی‌ پیرۆزی‌ ئاینی‌‌و مرۆیی‌ له‌ خزمه‌ت منداڵان‌و به‌ساڵاچوواندا ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و وه‌ك خواپه‌رستی‌ وایه‌، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی‌ خۆی‌‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و نوێنه‌ره‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌كان ده‌ربڕی‌ بۆ پشتیوانی‌‌و هاوكاریی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ به‌ساڵاچوان‌و منداڵاندا.

له‌ وته‌یه‌كیشیدا بۆ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌ :" زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێز م.عه‌لی‌ باپیر ده‌كه‌ین بۆ ته‌شریفهێنان‌و سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌ لێده‌كه‌ین كه‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ كرد، نرخاندنی‌ به‌ڕێزیشیان بۆ كاری‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بایه‌خی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌"، سه‌باره‌ت به‌ گرنگی‌ سه‌ردانی‌ به‌رپرسان‌و كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وتی‌ :" له‌ ڕاستیدا سه‌ردانی‌ به‌ڕێزیان‌و سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی‌و ئاینی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خ‌و خۆشحاڵی‌ ئێمه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ وڵاتداو ده‌توانن به‌ ڕۆڵ‌و كاریگه‌ری‌ خۆیان ببنه‌ هۆكاری‌ باشتركردنی‌ ژیانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و چاولێبوون كاری‌ كارمه‌ندانمان، هه‌روه‌ك مایه‌ی‌ دڵخۆشی‌ به‌ساڵاچووان‌و منداڵانیشه‌، بایه‌خێكی‌ تریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێزیان‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌رانیان له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان هاوكارو پشتیوانمانی‌ دامه‌زراوه‌كانمان بن بۆ باشتر خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌ژارو نه‌دارو بێ‌ خانه‌و لانه‌ی‌ وڵات".


05/09/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.