جه‌ژن له خانه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسانی تری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارمه‌نده دڵسۆزه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربان له خانه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی هه‌ینی، 1ی 9ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و م.ئیبراهیم ته‌یب، به‌رپرسی خانه‌ی كوڕان‌و خاتوو چۆپی عه‌لی، به‌رپرسی خانه‌ی ساوایان‌و ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رو كارمه‌ندی خانه‌كان، مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربان له خانه‌كانی كوران‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌چوو.
هاوكات ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی گروپی ناز به سه‌رپه‌رشتی خاتوو ژیار جه‌لال، سه‌رۆكی گروپه‌كه له خانه‌ی ساوایان‌و به‌شداری مه‌راسیمی جه‌ژنی خانه‌ی ساوایان مایه‌ی خه‌نده‌و خۆشی منداڵانی خانه‌كه بوو. گروپی ناز، گروپێكی خۆبه‌خشیه‌و كاریان خزمه‌تكردنی منداڵانی خانه‌ی ساوایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌تایبه‌ت له بۆنه جیاجیا ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
'
له بۆنه‌و یاده‌كاندا، به‌تایبه‌ت جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان‌و قوربان‌و نه‌ورۆز، كارمه‌ند‌و به‌رپرسانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه دانیشتوانی خانه‌كانیش به‌شداری خێر‌و خۆشییه‌كانی هاووڵاتیان بكه‌ن.
|